رووداو دیجیتاڵ
لە نیویۆرکی ئەمریکا، رێوڕەسمی پێشاندانی فیلمی نوێی ئاکشن و کۆمیدی "Heads of State" بە ئامادەبوونی ئەستێرە دیارەکانی؛ جۆن سینا، ئیدریس ئالبا و پریانکا چۆپرا بەڕێوەچوو.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو سەرکردەی ناکۆک دەکات، سەرۆکی ئەمریکا کە جۆن سینا رۆڵی دەگێڕێت و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە ئیدریس ئالبا نواندن بۆ کارەکتەرەکەی دەکات، ناچار دەبن ناکۆکییەکانیان وەلاوەنێن و پێکەوە کاربکەن کاتێک دەبنە ئامانجی دوژمنێکی کوشندە.
پریانکا چۆپرا لە نێو چیرۆکی فیلمەکەدا، رۆڵی سیخوڕێکی بەریتانی (MI6) دەبینێت کە یارمەتییان دەدات بۆ راگرتنی پیلانگێڕییەکی جیهانی.
جۆن سینا لەبارەی کارەکتەرەکەیەوە رایگەیاند: "کارەکتەرەکەم، ویڵ دێریج، کەسایەتییەکە هەمووان خۆشیان دەوێت، بەڵام کەلەڕەقە و پێی وایە پێویستی بە دیپلۆماسییەت نییە. زۆر ئەرێنییە و گرنگی بە رای خەڵک دەدات."
پریانکا چۆپرا، کە لە فیلمەکەدا دیمەنی ئەکشن و کۆمیدی ئاوێتە دەکات، گوتی: "پێم وا نییە من کەسێکی کۆمیدیم، بەڵام لەگەڵ هاوکارە گاڵتەجاڕەکانم و دەرهێنەرەکەمان، ئەستەم بوو کۆمیدی نەبیت."
پێشاندانی فیلمەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025 بەڕێوەچوو، جگە لە ستافی فیلمەکە، ژمارەیەک هونەرمەند بانگهێشتی پێشاندانەکە کرابوون.
فیلمەکە لە دەرهێنانی ئیلیا نایشولەرە و بڕیارە لە 2ـی تەمموزی 2025 لە رێگەی پلاتفۆرمی "پرایم ڤیدیۆ"ـوە بڵاوبکرێتەوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ