'ئیڤان باند' بۆ یەکەمجار کۆنسێرتێک لە دهۆک سازدەکات

25-12-2023
پەسار فایەق
حوسێن شەریفی و فوئاد غەفاری ئەندامانی 'ئیڤان باند'
حوسێن شەریفی و فوئاد غەفاری ئەندامانی 'ئیڤان باند'
نیشانەکردن ئیڤان باند
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئیڤان باند، گرووپێکی ئێرانییە و لە دوو کەسی سەرەکی پێکدێت، ئەویش حوسێن شەریفی وەک گۆرانیبێژ و فوئاد غەفاری وەک ئاوازدانەر و بە گشتی ئێستا گرووپەکە 12 ئەندامی هەیە و کۆنسێرتێک لە دهۆک سازدەکات.
 
مریەم ئیسماعیل، گوتەبێژی کۆمپانیای 'بیدزی ستۆر' بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆمپانیاکەیان بۆ یەکەمجار کۆنسێرتێک بۆ 'ئیڤان باند' لە شاری دهۆک ساز دەکات. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کۆنسیرتەکە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێیەوە لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2023 سازدەکرێت.
 
گوتیشی، کۆنسێرتەکە لە هۆڵی ئۆسکار سازدەکرێت و ستەیجێکی جیاواز و پرۆفیشناڵی لە رووی دەنگ و رووناکییەوە بۆ ئامادەکراوە. 
 
گرووپە میوزیکییەکە ئێستا لە ئۆسترالیا زنجیرە کۆنسێرتێک ساز دەکات، یەکەم کۆنسیرتی لە 19ـی کانوونی یەکەمی 2023 بوو و تاوەکو 28 مانگ بەردەوام دەبێت. 
 
ئیڤان باند لە 2015 لە ئێران دامەزراوە و یەکەم بەرهەمی بەناوی 'ای عشق' بڵاوکردەوە و ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا، ڤیدیۆکلیپەکانی ئەو گرووپە بینەری زۆری هەیە و بەناوبانگترینیان بەناوی 'تو که معروفی'یە و بە لە چوار ڤیدیۆی جیاوازدا لە یوتیوب زیاتر لە 120 ملیۆن بینەری هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە یوتیوب لە ئێران زۆر بەکار ناهێندرێت و بە فلتەر شکێن دەکرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.