لە هەولێر کۆنسێرتێک بۆ کۆرای ئاڤجێ سازدەکرێت

26-06-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن کۆرای ئاڤجێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەندێک ئێستا ناوبانگییەکی زۆری لە تورکیا هەیە و ڤیدیۆکلیپەکانی سەتان ملیۆن بینەریان هەیە، بەڵام دەستپیکی هونەرەکەی گۆرانیگوتن و میوزیکژەنین بووە لە شەقامی تەقسیمی ئیستەنبووڵ، ئەویش کۆرای ئاڤجێ، گۆرانیبێژ و ژەنیاری کلارنێتە کە بڕیارە کۆنسێرتێک لە هەولێر سازبکات.
 
توانا فاروق، رێکخەری کۆنسێرتەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، لە 14ـی تەممووزی داهاتوو کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند کۆرای ئاڤجێ لە هەولێر ساز دەکەن، تێیدا گوڵبژێرێژک لە بەرهەمەکانی پێشکێش بە هەوادارانی دەکات.
 
جگە لەم کۆنسێرتە، پێشتر ئەو هونەرمەندە کۆنسێرتی لە سلێمانی بۆ هەوادارانی سازکردووە.
 
کۆرای ئاڤجێ، خەڵکی تێرجانی باکووری کوردستانە و دەستپێکی کاری هونەریی لە شەقامی تەقسیم بوو و بەهۆیەوە ناوبانگی پەیداکرد و ئێستا یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی تورکیایە، بەشێک لە ڤیدیۆکلیپ و ڤیدیۆی کۆنسێرتەکانی سەرووی دووسەت ملیۆن بینەریان لە یوتیوب هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە