دوای 30 ساڵ دووبارە ئەنیمەیشنی 'The Nightmare Before Christmas' بڵاودەکرێتەوە

26-10-2023
نیشانەکردن 'The Nightmare Before Christmas'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

'The Nightmare Before Christmas' یەکێک لەو بەرهەمە ئەنیمەیشنانەیە کە بەشێکی زۆر لە هۆگرانی فیلم بیرەوەرییان لەگەڵیدا هەیە، دوای 30 ساڵ لە پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا، ئێستا دووبارە لە سینەماکاندا پێشاندەدرێتەوە.
 
دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکاندا دوو هۆکاری هەیە، یەکەمیان نزیکبوونەوەیە لە هالۆوین کە لە 31 ئەم مانگە یادی دەکرێتەوە؛ هەروەها جەژنی کریسمس و سەری ساڵی نوێ، دووەمیان کەمی بەرهەمی نوێیە بەهۆی مانگرتنی ئێستا ئەکتەرانی ئەمریکی و مانگرتنی ئەمساڵی نووسەر و سیناریۆنووسان لەو وڵاتە.
 
'The Nightmare Before Christmas' لە 1993 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی 95 ملیۆن دۆلار بوو، ئێستا لە دوای دووبارە بڵاوکردنەوەی لە سینەماکاندا توانی چوار ملیۆن دۆلاری دیکە لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستبێنێتەوە.
 
چیرۆکی فیلمەکە لە شاری هالۆوین روودەدەن کە شا نایەوێت هەمان رێوڕەسمی ساڵانەی هالۆوین دووبارە بکاتەوە و بە دوای شتێکی نوێدا دەگەڕێت، لە دوای ئەوەی دەچێتە شاری کریسمس، دەیەوێت ئەزموونی ئاهەنگێڕانیان بهێنێتە شارەکەی، بەڵام دانیشتووانی شارەکەی بەو بیرۆکەیە رازی نابن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە