داهاتی بەشی نوێی 'Transformers' زیاتر لە 438 ملیۆن دۆلارە

27-08-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'Transformers: Rise of the Beasts' 'Transformers'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشی نوێی زنجیرە فیلمی 'Transformers' بەناوی 'Transformers: Rise of the Beasts' کە لە 9ـی حوزەیرانی 2023یەوە لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، داهاتی گەیشتە 438 ملیۆن و 966 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
 
ماوەی فیلمەکە دوو کاژێر و حەوت خولەکە و بەرهەمی کۆمپانیای 'پاڕامۆنت پیکچەرز'ـە، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 157 ملیۆن و 66 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 281 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە.
 
'Transformers: Rise of the Beasts' ناوی بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمەکەیە، دوای بڵاوبوونەوەی ترەیلەرەکەی لە لایەن کۆمپانیا بەرهەمهێنرەوە، توانی سەرنجی بینەران بەلای خۆیدا رابکێشێت و چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت و تیشک دەخاتە سەر ململانێیەکی بەهێز کە چەندین کیان و هێزی نوێ تێیدا دەردەکەون.
 
لە فیلمەکەدا، ژمارەیەک ئەستێرەی سینەمای جیهان بەشدارن، لەوانە میشێڵ یوهـ کە براوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژنە لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022.
 
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی 'Transformers' لە 2007 بڵاوکرایەوە، زنجیرەکە لە ریزبەندی چواردەیەمینی لیستی زنجیرە فیلمە پڕداهاتەکان لە جیهاندا هاتووە و کۆی داهاتی بەشەکانی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارە، هەریەک لە بەشی ' Dark of the Moon' و 'Age of Extinction' زیاتر لە یەک ملیار دۆلاریان بەدەستهێناوە.
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیوب عەلی میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی رووداو بوو

ئەیوب عەلی و گارە سازکار بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ هونەرمەند گارە سازکار نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەیوب عەلی دەڵێت، تێکستەکەی سادەیە بۆ ئەوەی منداڵان لەبەری بکەن و هەستی نەتەوەییان لا دروستبێت.