رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند بەهمەن کەمال، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'ناز' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
بەهمەن کەمال، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە تێکستی نالی خۆشناوە و ئاوازەکەی وەرگیراوە و فەرهاد کوهی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کاری میوزیکی بۆ کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە لەلایەن دیار مەهدی ئەنجامدراوە، بەشێکی لە باکووری ئێران و بەشێکی لە سلێمانی وێنەگیراوە.
گوتیشی، بەرهەمێکی دیکەی بەم نزیکانە بڵاودەکاتەوە، هەروەها ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی دیکە دەکات بۆ نەورۆز.
بەهمەن کەمال، لە 2003یەوە کاری هونەری دەکات، یەکەم ڤیدیۆکلیپی بەناوی 'جوانی تۆ' لە 2012 بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی هەشت ڤیدیۆکلیپە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ