لە نیویۆرک پێشاندانی تایبەتی زنجیرەی 'Murderbot' بەڕێوەچوو

29-04-2025
پەسار فایەق
ئەلیکساندەر سکارسگارد، ئەکتەری سوێدی
ئەلیکساندەر سکارسگارد، ئەکتەری سوێدی
نیشانەکردن Murderbot ئەلیکساندەر سکارسگارد
A+ A-

رووداو دیجیتال

لە نیویۆرکی ئەمریکا، پێشاندانی تایبەتی زنجیرەی "Murderbot" بەڕێوەچوو و بەشێک لە ستافی بەرهەمەکە ئامادەبوون.
 
زنجیرەکە لە ژانری خەیاڵی زانستییە و رووداوەکان لە چوارچێوەی کۆمێدیایەکی رەش دەخرێنەڕوو، ناوەڕۆکەکەی لە زنجیرە رۆمانی مارسا ویڵز وەرگیراوە.
 
ئەلیکساندەر سکارسگارد، ئەکتەری سوێدی، رۆڵی سەرەکی لە زنجیرەکەدا دەگێڕێت و لە پێشاندانە تایبەتەکەدا ئامادەبوو. 
 
سکارسگارد جگە لە رۆڵگێڕان، بەرهەمهێنەرەی جێبەجێکاری بەرهەمەکەیە و رایگەیاند: "نازانم رۆڵەکەم بە باشی گێڕاوە یاخود نا، بەڵام نواندنێکی سەرنجڕاکێش بوو. کارەکتەرێکی تەواو جیاواز بوو لەوانەی پێشتر رۆڵیانم گێڕاوە. کەسایەتییەکی گاڵتەئامێزی زۆر وشکی هەیە، ئەمەش چێژ بەخش بوو".
 
بڕیارە زنجیرەی "Murderbot"، لە 17ـی ئایاری 2025 لە ئەپڵ تیڤی بڵاوبکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.