رووداو دیجیتاڵ
چالاکییەکانی 18ـەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوانە بەردەوامن و لە دووەم رۆژیدا بەرهەمی شانۆیی کۆمێدی و تەنزئامێز نمایشکران.
بەرهەمە شانۆییەکان لە شەقام، پارک و قوتابخانەکان نمایش دەکرێن، لە خولی ئەمساڵدا، پێشوازیی خەڵک لە فێستیڤاڵەکە گەرموگوڕە و لە نمایشی گرووپە شانۆییەکاندا ئامادە دەبن.
گۆران جیهانی، یەکێک لە شانۆکارە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵە و زیاتر کاری تەنزئامێز دەکات و دەڵێت؛ لە رێگەی کارەکەیەوە هەوڵی فێربوون و بەخشینی زانیاری بە خەڵک دەدات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاری تەنز و کۆمێدی، وەکو شمشێرێکی دووسەرەیە، دیوێکی دڵخۆشکردن و دیوێکی پەروەردەیی هەیە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ساڵانە لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت. یەکەم خولی لە 2005 سازکرا و تاوەکو ئێستا 18 خولی بەڕێوەچوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ