رووداو دیجیتاڵ
ئۆلیڤیا وایڵد، ئەکتەری ئەمریکی، پەیوەندی بە ستافی فیلمی نوێی (!Behemoth) کردووە کە لە دەرهێنانی تۆنی گیلرۆییە و کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن کۆمپانیای سێرچلایت پیکچەرزەوە بۆ دەکرێت.
ئۆلیڤیا وایڵد لە فیلمەکەدا؛ شانبەشانی ئەکتەران پێدرۆ پاسکال و دەیڤد ھاربەر رۆڵ دەگێڕێت. بڕیارە وێنەگرتنی فیلمەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا دەستپێبکات.
(!Behemoth) بە یەکەم کاری گەورەی دەرهێنەر تۆنی گیلرۆی هەژمار دەکرێت و لە دوای کۆتاییهاتنی وەرزی دووەمی زنجیرەی (Andor)، کە بەهۆیەوە بەربژێری خەڵاتی ئێمی بوو بۆ باشترین زنجیرە.
هەرچەندە بەرهەمهێنەری فیلمەکە، بە فەرمی کورتەی چیرۆکی فیلمەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام باس لەوە کراوە، چیرۆکی فیلمەکە "نامەیەکی خۆشەویستییە بۆ میوزیکی فیلمەکان و ئەو کەسانەی کە دروستی دەکەن". باس لە ژیانی ئاوازدانەرێک دەکات کە پێدرۆ پاسکال رۆڵی دەگێڕدرێت. ئۆلیڤیا وایڵد رۆڵی خۆشەویستی پێشووی ئەو پیاوە دەگێڕێت.
لەلایەکی دیکەوە بڕیارە فیلمی (The Invite) ئەو ئەکتەرە لە سینەماکان پێشانبدرێت کە فیلمێکی دراماییە و جگە لە رۆڵگێڕانی شانبەشانی سێت رۆگن، پێنێلۆپی کروز و ئێدوارد نۆرتن، کاری دەرهێنانیشی بۆ کردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵیشدا، لە زنجیرەی (The Studio)ـی سێت رۆگن دەرکەوت. دوایین دەرکەوتنی لەسەر شاشەی سینەما لە فیلمی (Babylon)ـی دیمیەن شازێل و فیلمی هەستبزوێنی (Don't Worry Darling) بوو، کە خۆی کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ