رووداو دیجیتاڵ
لە گەلەریی "کریستیز" لە لەندەنی بەریتانیا، یەکێک لە شاکارە دەگمەنەکانی کانالێتۆ، شێوەکاری ناسراوی ئیتاڵی نمایشکراوە و بڕیارە بە زیاتر لە 20 ملیۆن پاوەند بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.
تابلۆکە بەناوی "Venice, the Return of the Bucintoro on Ascension Day"یە، تێیدا دیمەنێکی سرووتی ئایینی لە شاری ڤینیسیا پێشان دەدات کە کەناڵی گەورەی شارەکە پڕە لە بەلەم، جگە درەوشانەوەی کەشتییەکی زێڕینی گەورە.
کارە هونەرییەکە بە وردەکارییە سەرسوڕهێنەرەکەی ناسراوە و چەندین شوێنەواری بەناوبانگی ڤینیسیای تێیدا دەبینرێن، لەوانە کۆشکی دۆج کە بەسەر ئاوەکەدا دەڕوانێت، هەروەها گومبەزی کەنیسەی سانتا ماریا.
ئاندرو فلێچەر، بەڕێوەبەری بەشی جیهانیی مامۆستا کلاسیکییەکانی هونەر لە خانەی کریستیز، باس لە گرنگیی تابلۆکە دەکات و دەڵێت، لە دۆخێکی نایابدایە.
بڕیارە خانەی کریستیز تابلۆکە لە 1ـی تەممووزی 2025 بخاتە زیادکردنی ئاشکراوە، ئەمەش دەبێتە سێیەم جار ئەم بەرهەمە بفرۆشرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ