بەڵگەفیلمێک لەبارەی سیلین دیۆن و نەخۆشییەکەی بڵاودەکرێتەوە

31-01-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن سیلین دیۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سیلین دیۆن، گۆرانیبێژی کەنەدی کە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە گۆرانیگوتن دوورکەتووەتەوە و بڕیارە بەڵگەفیلمێک لەبارەی خۆی و نەخۆشییەکەی بڵاوبکرێتەوە.
 
'I Am: Celine Dion' ناوی بەڵگەفیلمەکەیە کە و پلاتفۆڕمی ئەمازۆن بەنیازە بڵاوی بکاتەوە، بەڵام وادەی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا نەکراوە.
 
لەلایەکی دیکەوە، بەم دواییە ئەو هونەرمەندە سەرقاڵی راهێنان بوو بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە گۆرانیگوتن بکاتەوە.
 
ئەو هونەرمەندە بەهۆی نەخۆشییەکەوە ناتوانێت کۆنترۆڵی ماسولکەکانی بکات و بەهۆیەوە ناتوانێت بە باشی رێبکات و دەنگی بۆ گۆرانیگوتن بەکاربێنێت، بەڵام دیۆنی 55 ساڵ دەڵێت، ئەمە کاریگەری لەسەر خەونەکەی نییە کە لە رێگەی راهێنان و چارەسەری فیزیاییەوە بگەڕێتەوە سەر گۆرانیگوتن.
 
دیۆن، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، تەواوی کۆنسێرت و گەشتە هونەرییەکانی لە 2022 هەڵوەشاندەوە.
 
سیلین دیۆن، لە 30ـی ئازاری 1968 لە کەنەدا لەدایکبووە، 200 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشراون، سەرەتا بە فەرەنسی گۆرانی گوتووە و لە 1982 لە دوای خەڵاتکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یاماها بۆ گۆرانی میللی و پێشبڕکێی یۆرۆڤیژن لە 1988 ناوبانگی پەیداکرد. 
 
لە 1990 یەکەم ئەلبوومی بە زمانی ئینگلیزی بەناوی 'Inison' بڵاوکردەوە و بەهۆیەوە ناوبانگییەکی بەدەستهێنا، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی زمانی فەرمییان ئینگلیزییە.
 
لەرێگەی گۆرانی 'My Heart Will Go On' ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا و لە فیلمی سینەمایی 'Titanic' بڵاوکرایەوە، براوەی چەندین خەڵاتە، لەوانە پێنج خەڵاتی گرامی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیوب عەلی میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی رووداو بوو

ئەیوب عەلی و گارە سازکار بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ هونەرمەند گارە سازکار نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەیوب عەلی دەڵێت، تێکستەکەی سادەیە بۆ ئەوەی منداڵان لەبەری بکەن و هەستی نەتەوەییان لا دروستبێت.