رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە محەممەد سالم، هونەرمەندی عێراقی، بۆ یەکەمین جار شەوەئاهەنگێک لە شاری دهۆک بۆ هەوادارانی سازبکات.
ئەحمەد عێراقی، سەرپەرشتیاری شەوەئاهەنگەکە، بە رووداوی راگەیاند، لەسەر بانگهێشتی ئەوان، محەممەد سالم، هونەرمەندی نێوداری عێراقی، بۆ یەکەمین جار شەوەئاهەنگێکی خێزانی سازدەکات، کە یەکێک دەبێت لە ئاهەنگە گەورەکان.
محەممەد سالم ، لە 1987 لە بەغدا لە دایکبووە، هاوژینەکەی خەڵکی کوێتە و کچێکی هەیە بەناوی ماسە، لە 2009 دەستی بە کاری هونەری کردووە و گۆرانی 'گەلب گەلب'ـی بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆیەوە ناسرا.
ئەو گۆرانیبێژە خاوەنی حەوت ئەلبوومی گۆرانییە، لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراو دوێتی هەیە، لەوانە لەگەڵ هێلی لەڤ، هونەرمەندی کورد کە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و زیاتر لە 72 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەیە و دوایین دوێتی لەگەڵ هونەرمەند یوسف باسمە.
محەمەد ساڵم یەکێکە لەو هونەرمەندە عێراقیانەیە کە بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە، تەنیا لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، نزیکەی دوو ملیار بینەریان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ