جۆنی دێپ لە نمایشی دیۆر لە پاریس ئامادەبوو

02-10-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن جۆنی دێپ هەفتەی نمایشی جلوبەرگی پاریس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هەفتەی نمایشی جلوبەرگی پاریس دا، کۆمەڵەی دیزاینی جلوبەرگی ژنانی دیۆر، بە سەرپەرشتی جۆناتان ئەندەرسن نمایشکران و زۆرترین کەسایەتی نێودار ئامادەبوون، لەوانەش جۆنی دێپ، ئەکتەری ئەمریکی.
 
جۆناتان ئەندەرسن، دیزاینەری ئێرلەندی (41 ساڵ)، یەکەم دیزاینەرە لە مێژووی دیۆر دا؛ سەرپەرشتی هێڵی جلوبەرگی پیاوان و ژنان پێکەوە بکات، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی گەورەی کولتووری و بازرگانییە بۆ ئەو.
 
دیزاینی شوێنی نمایشەکە گرنگیی ساتەکەی زیاتر دەرخستبوو. هەرەمێکی گەورەی هەڵگەڕاوە، کە بیرهێنەرەوەی لۆڤەر بوو، بەسەر رێڕەوی نمایشەکەدا دەبینرا و وێنەکانی دیۆر بە خێرایی بەسەریدا تێدەپەڕین، وەک ئەوەی فیلمێکی ترسناک بێت کە ئایکۆن و تارماییەکان ئاوێتە بکات.
 
جلەکان شۆڕ و خاو بوون، کڵاوی ئەدمیراڵ سەری مۆدێلەکانی داپۆشیبوو. قوماشی تۆڕی رەش بەکارهێنراوبوو.
 
نماییشەکەی رۆژی چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە پاریس بەڕێوەچوو، قەرەباڵخی کەسایەتییە ناودارەکان مەترسی ئەوەی هەبوو کە پەیامە سەرەکییەکە دیزاینەر کەمڕەنگ بکاتەوە. 
 
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس لە 29ـی ئەیلوول تاوەکو 7ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە پاریس بەڕێوەدەچێت، دیزاینەکان تایبەت بە بەهار و هاوینی 2026ـن.
 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە