دڵنیا قەرەداخی بۆ رووداو: سەلامەتم و بەمنزیکانە بەرهەمی نوێ بڵاودەکەمەوە

02-11-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی کۆچی دوایی دڵنیا قەرەداخی بڵاوکرایەوە، شەوی رابردوو براکەی و ئەمڕۆش خودی هونەرمەندەکە دەنگۆکانیان رەتکردەوە. هونەرمەندەکە دەڵێت، بەمنزیکانە بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە.
 
خانمە هونەرمەند دڵنیا قەرەداخی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەلامەتە و ژیانێکی ئاسایی دەژی، ئێستا لە قاهیرەیە و سەرقاڵی بەرهەمێکی نوێیە.
 
ئەو خانمە هونەرمەندە رەخنەی لەو پەیج و میدیایانە دەگرێت کە بۆ "ئەکتیڤ و تێچێن" رۆحی مرۆڤ دەکوژن و دەڵێت، "سەلامەتم و ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەم."
 
ئەو هونەرمەندە ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی گۆرانییەکە بە زمانی عەرەبی بە ناوی "ئەمووت وە ئەحیا" کە لە تێکستی شاعیر سەلیم مەرزوق و ئاوازی ئەبو فەهدە. دڵنیا دەڵێت، لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەرهەمەکەی بڵاودەبێتەوە.
 
 
رۆژی هەینی 01-11-2024 شوان قەرەدا‌خی، برای هونەرمەند دڵنیا قەرەداخی بە رووداوی گوت، "دڵنیا تەندروستیی زۆر باشە."
 
برای خانمە هونەرمەندەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "جێگەی نیگەرانییە کەسانێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەو جۆرە خەڵک دەخەنە دڵەڕاوکێوە، تەنیا لەبەر ئەوەی لایک و کۆمێنت بۆ پەیجەکانیان کۆبکەنەوە."
 
دڵنیا قەرەداخی، هونەرمەندێکی کوردستانە و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەریدا کار دەکات.
 
ئەو خانمە هونەرمەندە ساڵی 2014 ژیانی هاوژینیی لەگەڵ کۆنسووڵی پێشووی میسر لە ھەولێر پێکهێنا و ئێستا لەو وڵاتە نیشتەجێیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یانس گلاشی، پەیکەرسازی دانیمارکی

یانس گلاشی بۆ رووداو: لە پڕۆژەمدایە مۆنیومێنتێک بۆ یادی ئەنفال دروستبکەم

لە پەراوێزی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (کۆپ29) لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان، گلاشی بە هاوار عەبدولڕەزاق، نێردراوی رووداوی گوتی: "پڕۆژەیەکمان لەبەر دەستە کە بریتییە لە دروستکردنی مۆنیومێنتێک بۆ ئەنفال هەروەها پڕۆژەیەکی دیکەشمان هەیە، کە لە پەیکەرێکی گەورەتر پێکدێت و ئێستا لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان کاری لەسەر دەکرێت."