لەندەن میوانداریی کۆڕبەندێکی گرنگی ئەکادیمی دەکات بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی پەروەردە بە زمانی کوردی

04-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
ئاڵای بەریتانیا بەسەر باڵەخانەیەکی وڵاتەکەوە
ئاڵای بەریتانیا بەسەر باڵەخانەیەکی وڵاتەکەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە دووسبەی لە شاری لەندەن، کۆڕبەندێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش سەبارەت بە پەروەردە و زمانی کوردی بەڕێوەبچێت. کۆڕبەندەکە لەلایەن رێکخراوی منداڵان و لاوانی کورد لە تاراوگە (کانگا) ساز دەکرێت، کە یەکێکە لە دامەزراوە چالاکەکانی بواری پەروەردەی کوردی لە بەریتانیا.
 
رێکخراوی کانگا، کە خاوەنی ژمارەیەک قوتابخانەی کوردییە، ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدات بۆ باشترکردنی پێگەی خوێندن بە زمانی کوردی لەناو سیستم و یاساکانی پەروەردەی بەریتانیادا.
 
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕ لە زانکۆکانی بەریتانیا، ئەورووپا و کوردستان بەشداری لەم کۆڕبەندەدا دەکەن.
 
شەوبۆ محەممەد، بەڕێوەبەری کانگا و رێکخەری کۆڕبەندەکە رایگەیاندووە، تێیدا گفتوگۆ لەسەر دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم خوێندنی کوردی لە بەریتانیا دەکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کۆڕبەندەکە تیشک دەخاتە سەر رۆڵی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان، چۆنێتی سوودوەرگرتن لە میدیای نوێ و چەندین بابەتی دیکەی گرنگ بۆ پێشخستنی پەروەردە بە زمانی کوردی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە