پۆلیسی بەرازیل: بۆمبێکمان لە کۆنسێرتی لەیدی گاگا پووچەڵ کردەوە

04-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی بەرازیل دەڵێت، لە کۆنسێرتی لەیدی گاگا کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئامادەی بوون، بۆمبێکیان پووچەڵکردووەتەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 05-04-2025، پۆلیسی شاری ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل رایگەیاند، بۆمبەکەیان دوێنێ شەممە لە کەناراوی کۆپاکابانا، لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە، پووچەڵکردووەتەوە.
 
پۆلیس رایگەیاند، بۆمبەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە دانراوەتەوە، کە کار بۆ بڵاوکردنەوەی قسەی رقهەڵگر دەکەن. "گومانلێکراوەکان لەلایەن کەسانی دیکەوە بەکرێ گیرابوون؛ جگە لە بۆمب ویستیان بە مۆڵۆتۆڤیش هێرش بکەن."
 
کۆنسێرتەکەی لەیدی گاگا، خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی بێبەرامبەر بووە و بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی شارەکە، زیاتر لە 2.1 ملیۆن کەس چووبوون.
 
ئۆپەراسیۆنەکەی پۆلیس دوای ئەوە کراوە کە تاقیگەی ئۆپەراسیۆنەکانی سایبەریی بەرازیل، راپۆرتێکیان بە پۆلیس دابوو کە چەند گرووپێک بە ئۆنلاین بە کۆدی نهێنی قسەیان کردبوو و ئاماژەی "پەڕگیرانە"یان بەکارهێنابوو، وەکو هەوڵێک بۆ ئەوەی هانی مێرمنداڵ و نەوجەوانان بدەن تووندوتیژی بکەن. 
 
پۆلیس ئاشکرایکرد، پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە بە "سەرکردە"ـی گرووپەکە دادەنرێت و جگە لەو ئەندامێکیشیان دەستگیرکردووە.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە