بیۆنسێ و تایلەر سویفت پێشەنگی میوزکی ساڵی 2023ی مەکسیکیان گرتووە

10-12-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرهەمەکانی هەردوو خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، بیۆنسێ و تایلەر سویفت، ئەم ساڵ لە مەکسیک لە پێشەنگدا بوون، واتە زۆرترین فرۆش، تەماشاکردن و گوێگرتنیان هەبووە لەسەر هەموو پلاتفۆرمەکان، بێ ئەوەی هیچ کامیان ئەلبوومی نوێ بڵاوبکەنەوە.
 
ماریا شێرمن، چاودێر و نووسەری بواری میوزکی ئەمریکییە؛ لەبارەی دوو خانمە گۆرانیبژە شۆخەکەوە دەڵێت، "بێ هیچ گومانێک، بیۆنسێ و تایلەر سویفت ساڵێکی گەورەیان بەڕێکرد، کە ئەوە جێگەی سەرسوڕمانە، چونکە هیچ یەکێکیان ئەلبوومێکی تەواو ئۆرجیناڵی بڵاونەکردەوە."
 
بیڵبۆرد، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە ریزبەندکردنی گۆرانییەکانە بەگوێرەی ژمارەی گوێگرەکانیان، لە ئەم ساڵدا ناوی تایلەر سویفت و بیۆنسێی لەسەر لانەچووە، بەڵکو گۆرانییەکانیان زۆربەی کات لە 10 یەکەمەکان بوون.
 
تایلەر سویفت ئەم ساڵ بووە پڕ بیسەرترین گۆرانیبێژی ئەپی سپۆتیفای لەسەر ئاستی جیهان، کە ئەو ئەپە تایبەتە بە گوێگرتن لە میوزیک.
 
گۆرانیییەکەی بە ناوی "ئەنتی هیرۆ" یەکێک بوو لەو 10 گۆرانیانەی کە زۆرترین جار لەسەر ئاستی جیهان گوێی لێ گیراوە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 26 ملیار و 100 ملیۆن جار لەسەر ئەپی سپۆتیفای گوێ لە گۆرانییەکانی گیراوە.
 
هەروەها 65 لە گۆرانییەکانی تایلەر سویفت لە 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2023 لە لیستی ئەو 100 گۆرانییەدا بوون، کە رۆژانە لەسەر سپۆتیفای زۆرترین جار گوێیان لێ گیراوە. 
 
هەروەها بەرهەمەکانی بیۆنسێ مانگانە 46.8 ملیۆن بینەر و بیسەری لەسەر سپۆتیفای هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە