رووداو دیجیتاڵ
ئەم ساڵ لە دوسەڵدۆرف دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت و بەرنامەیەکی چوار رۆژیی چڕ و پڕی بۆ دانراوە.
رەوەند جەواد، یەکێک لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو و گوتی، ئەم ساڵ لە ماوەی 5 رۆژی فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی 40 فیلمی هەرچوار پارچەی کوردستان پێشان دەدرێن.
دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە 23 تاوەکو 27ی نیسان بەردەوام دەبێت.
رەوەند جەواد گوتیشی، بەڵگەفیلمی وێنە نەبیندراوەکانی ئەنفال، کە بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت و جگە لە نمایشی فیلمەکان، دوو پانێڵ و کۆڕی کتێبناسی بۆ دوو رۆماننووسی باکوور و رۆژئاڤای کوردستان بەڕێوەدەچن.
لەبارەی فیلمەکانی فێستیڤاڵەکەوە، رەوەند جەواد ئەوەی خستەڕوو، زۆربەی فیلمەکانی بەشدار لە فێستیڤاڵەکە نوێن و لەم چەند ساڵەی دواییدا بەرهەمهێندراون؛ 15 بەڵگەفیلم و 19 کورتەفیلم کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵات دەکەن، فیلمەکانی دیکەش لە دەرەوەی کێبڕکێن و هەموو فیلمەکان بە ژێرنووسی ئەڵمانی یان ئینگلیزی نمایش دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ