رووداو - دهۆک
20 ساڵ لەمەوبەر و لە 26-1-2000 هونەرمەند عەبدولواحید زاخۆیی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەستدا، بەڵام هێشتا هەوادارانی ئەم هونەرمەندە هەر ماون و یادی دەکەنەوە.
هاوژینی هونەرمەند عەبدولواحید زاخۆیی هێشتا هەر پۆشاکی رەش دەپۆشێ، بۆ یەکەمجار بۆ رووداو قسەی کرد و دەڵێ، شانازی بە هاوژینەکەی دەکات.
عەبدولواحید قەدری نەجمەدین، ناسراو بە عەبدولواحید زاخۆیی لە ساڵی 1972 لەدایکبووە، هەشت بەرهەمی هونەری و 113 گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە؛ بەرهەمە هونەرییەکانی عەبدولواحید زاخۆیی هێشتا رکابەری لەگەڵ بەرهەمە هونەرییە نوێیەکان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ