رووداو دیجیتاڵ
نۆیەمین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلم بەناوی "فیلم ئامەد"، بە نمایشی بەڵگەفیلمی "ژنوار" لە ئامەدی باکووری کوردستان دەستیپێکرد.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن شارەوانیی کایاپناری ئامەد و کۆمەڵەی ئەکادیمیای سینەمای رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە رێکخراوە و رێوڕەسمی دەستپێکردنی لە سەنتەری چاند ئامەدی کولتووری بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەزاران کەس بەڕێوەچوو.
میر مستەفا بایدەمیر، ئەندامی کۆمیتەی فێستیڤاڵەکە رایگەیاند، "لێرەدا شایەتحاڵی چیرۆکەکانمان دەبین. فیلمی ئامەد ژیان دەهێنێتە سەر شاشە." هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "بێ یادی سری سورەیا ئۆندەر، خەلیل داغ و یڵماز گونەی، نابێت. دەزانین کە لەم خاکەدا ئاشتی بەرقەرار دەکەین و سەردەکەوین، بێگومان سەردەکەوین."
دواتر، بەریڤان گویلشەن سینجار، هاوسەرۆکی شارەوانیی کایاپنار گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، بەڵگەفیلم لە سینەمادا دەنگی راستییە و گوتی، "هەر بۆیە فیلم ئامەد هیوای داهاتوو دەخاتە بەردەممان. سەرەڕای سیاسەتی قەییوم و نکۆڵیکردن، ئەم کارە بەڕێوەچوو. ئەگەر زمان، کولتوور و هونەری گەلێک ئازاد نەبێت، داهاتووشی ئازاد نابێت."
دوای گوتارەکان، هونەرمەند محەممەد ئاتلی چەند گۆرانییەکی پێشکێشکرد و ئامادەبووان بە گۆرانییەکانیەوە هاوبەشییان کرد.
پاشان، بەڵگەفیلمی "ژنوار" لە دەرهێنانی نادیا دێرڤش نمایشکرا، کە باس لە گوندی ژنواری ژنان لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.
فێستیڤاڵەکە تاوەکو 30ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەو ماوەیەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەبچن.
بەرنامەی فێستیڤاڵەکە بەم شێوەیە:
26ـی ئەیلوول
دەستپێک کاژێر 19:00
شوێن: هۆڵی کۆنگرەی چاندئامەد
کاژێر: 19:30
کۆنسێرت: مەمەد ئاتلی
کاژێر: 20:30
فیلمی کردنەوە: ژنوار/نادیا دەرەویش
27ـی ئەیلوول
کاژێر: 11:00
پانێڵ: ئەزموونی سیناریۆنووس و دەرهێنەر لە سینەما و فیلمی بەڵگەنامەییدا لەگەڵ عائیشە پۆڵات
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-1
کاژێر: 14:00
فیلم: Shot the Voice of Freedom/ بۆ دەرهێنەر زەینەب ئینتزار
کاژێر: 16:00
فیلم: Bizim İsmail/ دەرهێنەران فاتین کانات و ئۆندەر ئینجە
کاژێر: 18:00
فیلم: Ezda/ دەرهێنەر حەلیمە ئاکتورک
فیلمSweet Home Adana/: دەرهێنەر ناگەهان ئوسکان
فیلم: Bir Sürgünün Not Defteri/ دەرهێنەر مەرت گونجەر
کاژێر: 20:00
فیلم: Son Büyük Simege:Surp Giragos Kilisesi/ دەرهێنەر ئەرەن کاهرەمان
کاژێر: 13:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-2
کاژێر: 15:00
فیلم: Landless Like The Wind/ دەرهێنەر بورهان ئەحمەدی
کاژێر: 17:00
فیلم: Rojîn's Dream/ دەرهێنەر سەروا عەلەیوەیسی
کاژێر: 19:00
فیلم: Yeni Han/ دەرهێنەر بینگۆل ئەلماس
28ی ئەیلوول
وۆرکشۆپ: لە بیرۆکەوە بۆ فیلم، دەرفەتەکانی گێڕانەوە لە سینەمای بەڵگەنامەییدا/ ساموێل ئۆبین و گولیز سایلان
کاژێر: 12:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-1
فیلم: Üçüncü Gurbet/ دەرهێنەر مەدیحە گوزەلگون
کاژێر: 14:00
فیلم: Grape Season/ دەرهێنەر ئیبراهیم حەساری
کاژێر: 14:00
فیلم: Walk of Iris/ دەرهێنەر بورجو گولەر
کاژێر: 16:00
فیلم: Stêrka Li Ser Xetê/ دەرهێنەر بێریڤان ساروهان
کاژێر: 16:00
فیلم: Habibullah/ دەرهێنەر عەدنان زەندی
کاژێر: 18:00
فیلم: The Last 5 Minutes/ دەرهێنەر شەهرام مەسلەخی
کاژێر: 18:00
فیلم: Bîra Sûre/ دەرهێنەر ئازاد ئاڵتای
کاژێر: 20:00
فیلم: Bizim İsmail/ دەرهێنەران فاتین کانات و ئۆندەر ئینجە
کاژێر: 15:00
شوێن: شانۆی شاری ئامەد
فیلم: Son Büyük Simge:Surp Giragos Kilisesi/ دەرهێنەر ئەرەن کاهرەمان
کاژێر: 15:00
فیلم: Dahomey/ دەرهێنەر ماتی دیۆپ
کاژێر: 13:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-2
فیلم: AState of Passion/ دەرهینەر کارۆل مەنسوور و مونا خالیدی
کاژێر: 15:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد
فیلم: Rengê Kevir/ دەرهێنەر توبا یاشار
کاژێر: 17:00
فیلم: Zarafet ve Şiddet Arasında/ دەرهێنەر شیرین بەهار دەمیرەل
کاژێر: 17:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-2
فیلم: 36/رێزان میر ئوغورلو
کاژێر: 17:00
29ی ئەیلوول
پانێڵ: رەنگدانەوەی ئەخلاقیی نوێنەرایەتیی جێندەری کۆمەڵایەتی لە سینەمای بەڵگەنامەییدا
کاژێر: 11:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-1
فیلم: Domates Biber Depresyonu/ دەرهینەر ئایبوکە ئاڤجی
کاژێر: 14:00
فیلم/Bir (Oto)Sansür Antolojisi: دەرهێنەر گۆرونور گۆرونمەز
کاژێر: 16:00
فیلم: Dargeçit/ دەرهێنەر بەرکە باش
کاژێر: 18:00
فیلم: YİBO/ دەرهێنەران شوکران دەمیر و ئۆزگور ئونال
کاژێر: 20:00
فیلم: A Fedayee Film/ دەرهێنەر کەمالە ئەلجەفەری
کاژێر: 13:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-2
فیلم: Rengê Kevir/ دەرهێنەر توبا یاشار
کاژێر: 17:00
فیلم: Zarafet ve Şiddet Arasında/ دەرهێنەر شیرین بەهار دەمیرەل
کاژێر: 17:00
فیلم: 36/ دەرهێنەر رێزان میر ئوغورلو
کاژێر: 17:00
فیلم: Landless Like The Wind/ دەرهێنەر بورهان ئەحمەدی
کاژێر: 17:00
فیلم: Sürgün Asla Bitmez/ دەرهێنەر بەهار بێکتاش
کاژێر: 19:00
فیلم: Ezda/ دەرهێنەر حەلیمە ئاکتورک
کاژێر: 13:00
شوێن: شانۆی شاری ئامەد
فیلم: Sweet Home Adana/ دەرهێنەر ناگەهان ئوسکان
کاژێر: 13:00
فیلم: Stêrka Li Ser Xetê/ دەرهێنەر بێریڤان ساروهان
کاژێر: 13:00
فیلم: Bîra Sûre/ دەرهێنەر ئازاد ئاڵتای
کاژێر: 15:00
فیلم: Üçüncü Gurbet/ دەرهێنەر مەدیحە گوزەلگون
کاژێر: 15:00
شوێن: هۆڵی سینەمای بێزگین بەکر
فیلم: Grape Season/ دەرهێنەر ئیبراهیم حساری
کاژێر: 15:00
شوێن: هۆڵی سینەمای بێزگین بەکر
فیلم: Bir Sürgünün Not Defteri/ دەرهێنەر مەرت گونجەر
کاژێر: 17:00
فیلم: The Last 5 Minutes/شەهرام مەسلەخی
کاژێر: 19:00
فیلم: A State of Passion/ دەرهێنەر کارۆل مەنسوور و مونا خالیدی
کاژێر: 13:00
شوێن: هۆڵی سینەمای ناوەندی گەنجانی باغلار
فیلم: Jinwar/ دەرهێنەر نادیا دەرەویش
کاژێر: 15:00
30ی ئەیلوول
پانێڵ: شیوەن، بیرەوەری، تێکۆشان: شایەتحاڵی و دادپەروەری لە سینەمای بەڵگەفیلم
کاژێر: 12:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-1
فیلم: Shot the Voice of Freedom/ دەرهێنەر زەینەب ئینتزار
کاژێر: 14:00
فیلم: Yeni Han/ دەرهێنەر بینگۆل ئەلماس
کاژێر: 16:00
فیلم: Habibullah/ دەرهێنەر عەدنان زەندی
کاژێر: 13:00
شوێن: هۆڵی سینەمای بێزگین بەکر
فیلم/Bir (Oto)Sansür Antolojisi: دەرهێنەر گۆرونور گۆرونمەز
کاژێر: 15:00
فیلم: Domates Biber Depresyon/ دەرهێنەر ئایبوکە ئاڤجی
کاژێر: 13:00
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد-2
فیلم: Dargeçit/ دەرهێنەر بەرکە باش
کاژێر: 15:00
فیلم: Walk of Iris/ دەرهێنەر بورجو گولەر
کاژێر: 13:00
شوێن: شانۆی شاری ئامەد
فیلم: YİBO/ دەرهێنەران شوکران دەمیر و ئۆزگور ئونال
کاژێر: 13:00
فیلم: Rojinîs Dream/ دەرهێنەر سەروا عەلەیوەیسی
کاژێر: 15:00
فیلم: A Fedayee Film/ دەرهێنەر کەمالە ئەلجەفەری
کاژێر: 13:00
شوێن: هۆڵی سینەمای ناوەندی گەنجانی باغلار
فیلم: Sürgün Asla Bitmez/ دەرهێنەر بەهار بێکتاش
کاژێر: 15:00
فیلمی داخستن: Li Ber Siya Spîndarê/ دەرهێنەر کەنان دیلەر
کاژێر: 17:30
شوێن: هۆڵی سینەمای چاندئامەد
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان
کاژێر: 19:30
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ