کولتوور و ستایل
دیمەن زەندی کچە کوردی خەڵکی سنە لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گۆوا لە هیندستان
رووداو دیجیتاڵ
دیمەن زەندی کچە کوردی خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە فیلمی فارسیی 'میلۆدی' رۆڵی بینیوە، بەسەر فەرشی سووری 54هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گۆوا لە هیندستاندا رۆیشت. بەمەش دەبێتە یەکەم خانمی کورد کە بەشداریی لە فێستیڤاڵێکی وا گەورەی جیهانیدا کردبێت.
دیمەن زەندی، بە جلی کوردییەوە وەکو ئەکتەر و نوێنەری فیلمەکە بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا کرد، ئەمەش دوای ئەوەی دەرهێنەری فیلمەکە لەبەر هۆکارێک نەیتوانی بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکات.
دیمەن زەندی لە پەیجی ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی، "شانازی دەکەم کە وەکو ئەکتەرێکی کورد لەو فیلمەدا بەشداریم کردووە و پێم خۆشبوو بە جلی کوردی لەو فێستیڤاڵەدا دەربکەوم."
فیلمی میلۆدی لە دەرهێنانی بێهروز سەبت رەسووڵە، بەرهەمی ئێران و تاجیکستانە و بە نوێنەرایەتیی تاجیکستان و ئێران لە 45هەمین خوولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گۆوا لە هیندستان بەشداریی کرد. فیلمەکە پێشتر بەربژێر بووە بۆ خەڵاتی ئۆسکار.
میلۆدی لەبارەی کچێکی ئاهەنگسازە، کە دەیەوێت پارچە مۆسیقایەک بە دەنگی باڵندەکان بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە دروست بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ