شاعیری ئەمریکی لویس گلیک خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بردەوە

09-10-2020
شیروان نەجمەدین
نیشانەکردن نۆبڵی ئەدەب خەڵاتی نۆبڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لویس گلیک، شاعیری ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 2020ی بەدەستهێنا بەهۆی ئەو کارانەی کە تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە خێزان و منداڵ ئەنجامیداون.
 
لویس گلیک، مامۆستای بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی یەڵ، سەرەتا بە کۆکراوەیەکی شیعری ساڵی 1968 بە ناونیشانی "نۆبەرەی یەکەم" دەستیپێکرد، پاشان بەردەوام بوو تاوەکو توانیی ببێتە یەکێک لە شاعیر و گوتارنووسە دیارەکانی ئەمریکای هاوچەرخ.
 
ئەکادیمیای سوێدی باسی لەوە کردووە کە لە کارەکانی گلیکدا "خود گوێ لەوە دەگرێت کە چی لە خەون و ئەندێشەکانی بەجێماوە، هیچ کەسێک ناتوانێت لەوە جیددیتر کاربکات کە ئەو کردوویەتی لە رووبەڕووبوونەوەی وەهمەکانی خود".
 
گلیک دەبێتە 16هەمین ژن بۆ بەدەستهێنانی گەورەترین خەڵاتی ئەدەبیی جیهانی نۆبڵ کە نزیکەی سەدەیەک پێش ئێستا لە جیهاندا دەستیپێکردووە.
 
گلیک لە ساڵی 1943 لە نیویۆرک لەدایکبووە، تەمەنی 77 ساڵە. لە زانکۆی کڵەمبیا سکوڵی هونەری خوێندووە. پێشتر خەڵاتی دیکەشی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا خەڵاتی بۆلینگن بۆ شیعر کە بە شاعیرانی ئەمریکی دەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە