قەیرانی خوێندنەوە لە سلێمانی؛ لە هەر 1200 کەس یەک کەس سەردانی کتێبخانەی کردووە

دوێنێ کاژێر 06:18
هیوا جەمال
منداڵێکی بچووک لە پێشانگەی کتێب لە سلێمانی لە ساڵی 2024 کتێب دەخوێنێتەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
منداڵێکی بچووک لە پێشانگەی کتێب لە سلێمانی لە ساڵی 2024 کتێب دەخوێنێتەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

قەیرانی خوێندنەوە روو لە کتێبخانەکانی سلێمانی دەکات، لە هەر 1200 کەس تەنیا یەک کەس سەردانی کتێبخانەی کردووە کەمترین کتێبی پراکتیکی خوێندراوەتەوە و بۆ خوێندنەوەی کتێبی فەلسەفی، ناوەندی سلێمانی بەرزترین رێژەی هەیە، دوای ئەوە چەمچەماڵە.
 
بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم، دەرکەوتووە رێژەی سەردانیکردن بۆ کتێبخانەکان بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان لە ئاستێکی مەترسیداردا نزمە.
 
بەپێی ئامارەکە، کۆی گشتی سەردانیکەرانی کتێبخانەی گشتی سلێمانی و سەرجەم کتێبخانە لقەکان (لە قەزا و ناحییەکان) بۆ ئەم مانگە تەنیا (2013) کەس بووە.
ئەم ژمارەیە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی کە زیاترە لە 2,400,000 کەس هاوکێشەکە بەم شێوەیە دەبێت:

 

- رێژەی سەردانیکردن: تەنیا 0.08%. بە مانایەکی دیکە: لە ناو هەر 1192 هاونیشتمانی، تەنیا 1 کەس لە مانگی 11دا رووی لە کتێبخانە کردووە.
 
بەپێی خشتەی داواکاریی پەرتووکەکان، کۆی گشتی ئەو کتێبانەی لەم مانگەدا داواکراون و خوێندراونەتەوە 627 کتێب بووە لە سەرجەم کتێبخانەکاندا.
 
 کتێبە (پراکتیکییەکان) کەمترین خواستیان لەسەر بووە، کە تەنیا 10 کتێب بووە لە تەواوی پارێزگاکەدا (تەنیا لە چەمچەماڵ 7 کتێب و قەرەهەنجیر 3 کتێب). لە کتێبخانەی گشتی سلێمانیش "هیچ" کتێبێکی پراکتیکی داوا نەکراوە.
 
دوای ئەو، کتێبی (هونەری) دێت کە تەنیا 14 کتێب خوێندراوەتەوە (10 لە سلێمانی، 1 لە چەمچەماڵ، 2 لە قەرەهەنجیر، 1 لە دوبز). 
 
کتێبە (زانستییە سرووشتییەکان)ـش بە پلەی سێیەم دێت لە کەمی خوێندنەوەدا بە کۆی 18 کتێب.
 
ناحیەی سەنگاو و ناحیەی گۆپتەپە کەمترین ئاستی خوێندنەوەیان تۆمارکردووە، لە تەواوی مانگەکەدا لە هەر یەکێکیان تەنیا چوار کتێب داواکراوە. لە سەنگاو، جگە لە کتێبی مێژوویی و ئایینی، هیچ جۆرە کتێبێکی دیکە نەخوێندراوەتەوە.
 
سەبارەت بە کتێبە فەلسەفییەکان، داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواستی خوێنەران بۆ فەلسەفە تا رادەیەک سنوردارە بەڵام لە هەندێک ناوچە جێگەی سەرنجە:
 
- کۆی کتێبی فەلسەفی خوێندراوە: 50 کتێب بووە لە کۆی 627 کتێبی داواکراو.
- رێژەی فەلسەفە بەراورد بە کۆی گشتی: فەلسەفە رێژەی 7.9%ی کۆی خوێندنەوەی مانگەکەی پێکهێناوە.
 
دابەشبوونی جوگرافی خوێنەرانی فەلسەفە:
 
- سلێمانی: 20 کتێب (لە کۆی 308 کتێب).
- چەمچەماڵ: 11 کتێب (لە کۆی 65 کتێب) – ئاستێکی باشە.
- لە خەلەکان، تەکیە سەنگاو و گۆپتەپە هیچ کتێبێکی فەلسەفی نەخوێندراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی کتێبەکە.

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌رگى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌رگى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى، (وه‌رزى به‌ره‌نگاریى: مێژووى رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانى ته‌مه‌نى خه‌بات‌ و پێشمه‌رگایه‌تیم تا ساڵى 1985)، بڵاوده‌كاته‌وه‌.