نەوەیەکی سەیدایێ تیرێژ: هۆنراوەی باپیرم بە ناوی کەسانی دیکە بڵاوکراونەتەوە

30-10-2025
پەسار فایەق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نەوەیەکی سەیدایێ تیرێژ، شاعیری ناسراوی کورد، بەناوی ماڵباتەکەیەوە نیگەرانیی دەربڕی لەوەی هۆنراوەکانی سەیدایێ تیرێژ بەناوی کەسانی دیکە بڵاودەکرێنەوە.
 
مەحموود ئیبراهیم، بە رووداوی راگەیاند، ماڵباتی سەیدایێ تیرێژ نیگەرانە لە ئاماژە نەدان بەناوی شاعیر و لە بری ئەو ناوی کەسانی دیکە دەخرێتە پاڵ شیعرەکانی.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەش، چەند جارێک شیعری سەیدایێ تیرێژ لەلایەن هونەرمەندانەوە بەکارهێنراوە، بەڵام ناوی کەسانی دیکەی خراوەتە پاڵ.
 
هۆنراوەی (ئاشتیخوازم)ی سەیدایێ تیرێژ لە دیوانی (خەلات) لەلایەن هەردوو هونەرمەند فرات مەد و دلۆڤان بەکارهێنراوە و ناوی دلبرین خراوەتە پاڵ هۆنراوەکە.
 
رووداو پەیوەندی بە فرات مەد کرد کە هونەرمەندێکی باکووری کوردستانە و گوتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30 تشرینی یەکەم 2025 لەلایەن ماڵباتی شاعیریەوە پەیوەندی پێوە کراوە و لەو مژارە ئاگادارکراوەتەوە.
 
روونیشیکردەوە، پێشتر هۆنراوەکە لەلایەن هونەرمەند دلۆڤان گوتراوە و ئەو هەمان گۆرانیی گوتووەتەوە، ئەویش ناوی ئاوازدانەر و نووسەری هۆنراوەکەی وەک خۆی نووسیوەتەوە. گوتیشی، بە ماڵباتەکەی گوتووە، بۆی پشتڕاست بکەنەوە کە هۆنراوەی سەیدایێ تیرێژە، ئەو هیچ کیشەییەکی نییە و لە یوتیوبەکەی خۆی راستی دەکاتەوە.
 
سەیدایێ تیرێژ لە 1923 لە گوندی نەجمێ سەر بە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە، لە 23 ئاداری 2002 کۆچی دوایی کردووە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی کتێبەکە.

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌رگى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌رگى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى، (وه‌رزى به‌ره‌نگاریى: مێژووى رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانى ته‌مه‌نى خه‌بات‌ و پێشمه‌رگایه‌تیم تا ساڵى 1985)، بڵاوده‌كاته‌وه‌.