نهێنیی 'تاجی ژیان'ـی بەشداربووە سەرکەوتووەکانی ئەنتیتۆباکۆ بزانە

01-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەشداربووە سەرکەوتووەکانی ئەنتیتۆباکۆ تاجیان خراوەتە سەر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
بەشداربووە سەرکەوتووەکانی ئەنتیتۆباکۆ تاجیان خراوەتە سەر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی ئەمساڵدا، بەشداربووە سەرکەوتووەکانی ئەنتیتۆباکۆ کە بەشداریی رێوڕەسمەکە بوون، تاجی ژیانیان خرایە سەر.
 
تاجەکە لەسەری نووسراوە ''ژیان''، لەبەر ئەوەی هەر بەشداربوویەکی پڕۆژەکە کە سەرکەوتوو بووە لە وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ و بە تەواوی جەستەی پاکبووەتەوە لە تووتن، ژیانی پێبەخشراوەتەوە و رزگار بووە لە مەرگ و ناڕێکیی و زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی جەستەی.
 
تاجی ژیان واتا تاجی گەڕانەوەی ژیانی تەندروست و ژیانێکی دوور لە تووتن و بەرهەمەکانی.
 
زولەیخا محەممەد، خانمە بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆیە و تاجەکەی لەسەرە، تەمەنی نزیکەی 60 ساڵ دەبێت و دەڵێت: لە 15 ساڵییەوە جگەرە دەکێشم و لەوەتەی وازم لێی هێناوە، خەو و هەناسەدانم باش بووە.
 
لە دهۆکەوە بەشداربوویەک هاتووە کە 39 ساڵە جگەرە دەکێشێت و بە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی ئەمساڵ بە تەواوی وازی لێهێنا.
 
خانمە بەشداربوویەکی دیکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و گوتی، ''پێشتر سەرئێشەی زۆرم هەبوو و خەوم باش نەبوو، بەڵام ئێستا ئەوانەم نەماون''.
 
بەشداربوویەکی دیکە پیاوێکی 73 ساڵانە و ئاشکرای دەکات، 50 ساڵە جگەرە دەکێشێت، ئێستا بە ئەنتیتۆباکۆ وازی هێناوە و ئێستا هەست بە ژیانێکی خۆش دەکات.
 
محەممەد عەبدولستار لە شەقڵاوەوە بەشداربووە و 31ـی 5 کە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووتنە، رۆژی لەدایکبوونیشیەتی، ئەو دەڵێت، ''جگەرەکێشان تووشی هەستیاری و کۆکەی بەردەوامی کردم، بەڵام ئەمساڵ توانیم وازی لێبهێنم و کۆکەکەم نەماوە''.
 
مێردمنداڵێک بەشداربووە کە تەمەنی 14 ساڵە و دەڵێت: 6 ساڵە جگەرە دەکێشێت، بەڵام بە تەواوی لەگەڵ ئەنتیتۆباکۆ وازی لێهێنا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.