دوای 12 ساڵ جگەرەکێشان وازیهێنا و بووە براوەی خەڵاتی ئەنتیتۆباکۆ

01-06-2025
ڤەژین موراد
کاتی بەخشینی سویچی ئۆتۆمبێلە خەڵاتەکە بە براوەکە.
کاتی بەخشینی سویچی ئۆتۆمبێلە خەڵاتەکە بە براوەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گەیلان عوسمانی 30 ساڵان دانیشتووی گوندی لاجانە لە هەولێر. کاتێک لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ بۆی دەرکەوت تەمەنی سییەکانی 10 ساڵ لە خۆی گەورەترن کۆتایی بە تووتن هێنا و بە تەواوی وازی لە جگەرەکێشان هێنا. 
 
گەیلان عوسمان دەڵێت: لە ساڵی 2013 لە دەستپێکی شەڕی داعش دەستم بە جگەرەکێشان کرد، وامزانی خەمەکانم پێ کەم دەکاتەوە، بەڵام لە تەندروستیم کەم بووەوە.
 
لە چوارەمین خولی ئەنتیتۆباکۆ، دوو هەزار و 889 کەس بە سەرکەوتوویی وازیان لە تووتن هێنا بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆمبێلی شێری سەراب؛ ناوی 100 کەسیان چووە نێو تیروپشکەوە.
 
یوسف سیروان، مێردمنداڵێکی بەشداربووە کە تەمەنی 14 ساڵە و دەڵێت: 6 ساڵە جگەرە دەکێشێت، بەڵام بە تەواوی لەگەڵ ئەنتیتۆباکۆ وازی لێهێنا.
 
د. ئاراس برادۆستی، سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەڵێت: پیرۆزبایی لە بەشداربووان دەکەم، پیرۆزبایی لەو هاونیشتمانییانە دەکەم کە ئەگەر بە شوێن پێی سەرکەوتووەکانی ئەنتیتۆباکۆدا بڕۆن و واز لە جگەرەکێشان بهێنن.
 
لەساڵی 2017 تاوەکو ئەمساڵ نزیکەی 55 هەزار کەس بەشداریان لە کەمپینی ئەنتیتۆباکۆ کردووە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیتامین D.

زانکۆی پێن ستەیت: ڤیتامین D کاریگەریی لەسەر باڵای منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێت

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئاستی نزمی ڤیتامین D لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کورتیی باڵای کۆرپەلەوە بەرز دەکاتەوە.