ئەوەی لەسەر ڤیتامین D نەتزانیوە؛ لە کلینیکاست ئاشکرا دەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. نەوشاد نەوزاد - د. هونەر رێبوار
د. نەوشاد نەوزاد - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاست تەواو جیاوازە و باس لە ڤیتامین D و چەند هەڵەیەک دەکرێت کە بۆ دەستکەوتنی ئەو ڤیتامینە دەکرێن، لەگەڵیشیدا باسی چەند هەڵەیەکی کاتی سەیران دەکرێت.
 
د. نەوشاد نەوزاد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: ئەوانەی تەمەنیان سەروو 75 ساڵە یاخود خانمانی دووگیان و منداڵ یانیش ئەوانەی پێستیان تۆخە؛ باشترە کاژێرێک بۆ دوو کاژێر خۆیان بخەنە بەر خۆر، چونکە ماوەیەکی زیاتریان پێویستە بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکە.
 
جگە لە تیشکی خۆر کە 80٪ سەرچاوەکەیە، دەکرێت لەڕێگەی خۆراکیشەوە ڤیتامین D بەدەستبێت، بەتایبەت خۆراکەکانی (زەیتی زەیتوون، ماسیی سەلەموون و توونا، زەیتوون، گوێز، ماست و دانەوێڵەکان). بەڵام ئەو پسپۆڕە گوتی کە هەندێک کەس هەیە کێشەی لە هەڵمژینی ڤیتامینەکە هەیە و رەنگە هەموو شتێکی باش بێت، بەڵام هەر ڤیتامینەکەی کەم بێت.
 
بەپێی قسەکانی د. نەوشاد نەوزاد، ئەوانەی لە پشت پەنجەرەوە یاخود لەنێو ئۆتۆمبێل خۆر لێیان دەدات، سوودی نییە بۆ ڤیتامین D، ''چونکە دەبێت راستەوخۆ خۆر بەر پێست بکەوێت''.
 
ئەم بێهێزییە خەمۆکییە نەک کەمیی ڤیتامین D
 
د. هونەر رێبوار، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن کە پێشکێشکاری پۆدکاستەکەیە دەڵێت: زۆر کەس کە دێنە نەخۆشخانە بێهێزییەکی درێژخایەنیان هەیە، هەندێکیان پشکنینی ڤیتامین Dـیان پێیە، یاخود هەندێکیان دەرزیی ڤیتامینەکەشیان وەرگرتووە، بەڵام هەر بێهێزییەکەیان ماوە. ئەمە بێهێزییەکی مەترسیدارە و دەکرێت (خەمۆکی، خەمباری و ناڕێکیی رژێنی پەریزادە ''غودە'') بێت.
 
نەوتخواردنەوەی کاتی سەیران
 
د. هونەر رێبوار باسی نەوتخواردنەوەی منداڵ لەکاتی سەیران دەکات و دەڵێ، ''منداڵ و تەنانەت گەورانیش لەکاتی سەیراندا نەوتیان خواردووەتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی نەوتیان لەنێو بتڵی ئاو داناوە''.
 
ئەوەش باس دەکات، ''ئەگەر یەکێک نەوتی خواردەوە، دەبێت بە خێرایی بگەیێندرێتە فریاکەوتنەکان، ناشبێت بڕشێندرێتەوە و دەبێت جلوبەرگە پیسەکانی لاببرێن تا دەگاتە فریاکەوتن''.
 
ئاگاداری قارچکی ژەهراوی بن
 
بەگوتەی د. هونەر رێبوار، قارچک نازاندرێت کە ژەهراوییە یاخود نا، چونکە کەسی ئاسایی نایناسێتەوە و باشترە لەو شوێنانە وەربگیرێت یاخود بکڕدرێت کە بە تەواوی دڵنیایی هەیە لەوەی کە ژەهراوی نین. 
 
نیشانەکانی ژەهراویبوونی بە ژەهری قارچک دەشێت (سکچوون، رشانەوە، سکئێشە و ئارەقکردنەوە) بێت، رەنگیشە ئەگەر بە زووترین کات نەگەیێندرێتە فریاکەوتن، کەسەکە تووشی پەککەوتنی گورچیلە و جگەر ببێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پشتەملەکە.

ئەم جۆرە پشتەملە، مەترسیدارە!

راپۆرتێکی تەندروستیی سەرچاوەی هێڵسی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەوانەی پێستی پشتەملیان چەوریی تێدا کۆبووەتەوە کە ناسراوە بە ''پشتەملی قۆقزیی گامێشی''، هۆکارەکانی دروستبوونی باس دەکرێت.