نەخۆشنامە؛ دڵەکزێ پشتگوێ بخرێت دەشێت ببێتەهۆی شێرپەنجە

01-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە بە چیرۆکی ئەو پیاوە دەستی پێکرد کە سینگئێشەی هەبووە و سەردانی زۆر پزیشک و فریاکەوتنی کردووە، پشکنینی دڵیان بۆ کردووە و دەرکەوتووە، هیچ کێشەیەک لە دڵی نییە، کەچی ئەو هەر گوتویەتی، سینگئێشەم هەیە؛ پاش بەدواداچوونی وردتر دەرکەوتووە، ئەوە ئازاری سینگ نییە، بەڵکو ئەوە ئازاری دڵەکزێیە و سووتانەوەی سوورێنچکە.
 
د. دیار حەمید خۆشناو، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر میوانی پۆدکاستەکەیە و لەبارەی کەیسەکەوە دەڵێت: دڵەکزێ گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیە و ئەو ئازارەش لەبەر کزانەوەی سوورێنچک روودەدات کە نەخۆش وادەزانێت دڵە.
 
د. دیار حەمید خۆشناو گوتی، ئەوکاتەی نەخۆش دەرمانی دڵەکزێ دەخوات و هێشتا هەست بەوە دەکات کە دڵەکزێکەی ماوە، یان دەڕشێتەوە و کێشەی قوتدانی بۆ دروست دەبێت یانیش زۆرجار نەخۆش خۆراک لە سوورێنچکی گیر دەبێت. ئەوا پێویستی بە پشکنینی زیاترە و دۆخی دڵەکزێیەکەی مەترسیدارە.
 
لە خانمانی دووگیان دڵەکزێ باوە، ئەو پسپۆڕە باسی هۆکارەکەی دەکات دەڵێت: ''ناڕێکیی هۆرمۆنەکان و زیادبوونی پەستانی سک وا لە خانمەکە دەکات دڵەکزێی زیاتر بێت''، تەنانەت باسی کەسانی جگەرەکێش و قەڵەویش دەکات بەوەی کە دڵەکزێیان لەنێو باوە.
 
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، ئەگەر دڵەکزێ پشتگوێ بخرێت ئەوا؛
 
- کەسەکە تووشی سووتانەوەی گەدە دەبێت کە پێش قۆناخی شێرپەنجەیە.
- سوورێنچکی تەسک دەبێتەوە.
- کەسەکە تووشی رەبۆ و کۆکەی بەردەوام دەکات.
- کێشەی قوتدانی بۆ دروست دەبێت.
 
بەڵام ئەوەش باس دەکات کە ئەگەر دڵەکزێ زۆر بەردەوام بێت و چارەسەر نەکرێت ئەوا ئەگەری بوون بە شێرپەنجەی دەبێت، کە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."