باشترین وەرزشی چاو؛ ''جێبەجێکردنی یاسای 20-20-20''

01-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. زانا چەلەبی
د. زانا چەلەبی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو رایدەگەیێنێت: ئەوانەی کێشەی گرژبوونی چاوەکانیان هەیە، باشترە هەر 30 خولەک جارێک یان 60 خولەک جارێک، بۆ ماوەی پێنج خولەک چاو دابخەن. یاخود سەیری شوێنێکی دوور بکرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 1-7-2025 د. زانا چەلەبی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو لە بووڵتەنی تەندروستیدا بە پێویستی دەزانێت کە ئەو کەسانەی کارەکانیان لەسەر کۆمپیوتەرە، چاویلکەی فیلتەر بەکاربهێنن و ئەو شاشانەش بەکاربهێنن کە چاو ماندوو ناکەن.
 
د. زانا چەلەبی دەڵێت: ''ئەوانەی لە ئۆفیس کار دەکەن و کاژێرێکی زۆر لەبەردەم شاشەکاندان، پێویستە یاسای 20-20-20 جێبەجێ بکەن، چونکە ماسوولکەکانی چاو لە گرژبوون دەپارێزێت''.

یاسای 20-20-20 چییە؟
 
بۆ پشوودانی چاو یاسای 20-20-20 بەکاربێت، بەجۆرێک لەکۆی 20 خولەک خوێندنەوە و سەیرکردنی شاشەکان 20 چرکە سەیری دوورییەک بکرێت کە لانیکەم 20 پێ کە دەکاتە شەش مەتر یاخود زیاتر دووربێت.
 
رووداو لەبارەی پاراستنی چاوەکانەوە پرسیاری لە هاونیشتمانییان کردووە و یەکێک دەڵێت: بۆ پاراستنی چاوم رووناکیی مۆبایلەکەم کەم دەکەمەوە، یەکێکی دیکە گوتی، لە مۆبایل دوورکەوتوومەتەوە بۆیە چاوم باش دەبینێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."