بۆ یەکەمجار لە کەلار نەشتەرگەریی کردنەوەی سینگ کرا

01-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار نەشتەرگەریی کردنەوەی سینگ بۆ بریندارێک کرا، ''ئەمە یەکەم نەشتەرگەرییە کە لەو نەخۆشخانە و لەو سنوورە بەو شێوەیە بکرێت''.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 1-9-2025 د. سوورێن یونس، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی سینگ، دڵ و لوولەکانی خوێن کە سەرۆکی بەشی نەشتەرگەرییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنە لە نەخۆشخانەکە بە رووداوی راگەیاند، زۆرجار بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە نەخۆش رەوانەی سلێمانی دەکەین، بەڵام لەمەودوا دەتوانرێت هەر لەنێو نەخۆشخانەکە بکرێت.
 
د. سوورێن یونس دەڵێت: ئەو حاڵەتەکە گەنجێکی 16 بۆ 17 ساڵان بووە و چەقۆیەکی بە سکدا چووە، شەڕیان کردووە لەگەڵ کەسێکی دیکە و ئەوەی دیکە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمیان بە برینداری گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و بەشێکی زۆری چەقۆکەی بە سینگدا چووبوو و پەراسوویەکیشی شکابوو.
 
ئەو پسپۆڕە گوتی، ئێستا ئەو گەنجە تەندروستە و لە نەخۆشخانەکەش هەموو کەلوپەلێک بۆ نەشتەرگەرییەکانی کردنەوەی سینگ بەردەستن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.