توێژینەوەیەکی شیکاری: دەشێت کاریگەریی زەبرە دەروونییەکانی کاتی منداڵی لە دوای 50 ساڵیدا دەربکەون

01-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی گەورەی شیکاری دەریدەخات، زەبرە دەروونییەکانی سەردەمی منداڵی کاریگەری دەبێتە سەر رەفتارەکانی کاتی گەورەبوون و دەشێت لە نێوەڕاستەکانی تەمەندا ببێتە هۆی کێشەی دەروونی.
 
توێژینەوەکە شیکارییەکە لە زانکۆی ئابێردین لە بەریتانیا لەسەر 16 هەزار کەس کرا و دەرکەوت، ئەو کەسانی بە منداڵی دووچاری ململانێی نێوان دایباب، کێشەی دارایی، قسەی ناشرین و تانەی دەوروبەر بوونەتەوە، لە دوای تەمەنی 50 ساڵیدا، کێشەی دەروونییان تووش بووە وەکو دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
 
د. کارین نیکۆڵسن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: خانمان زیاتر لە پیاوان گیرۆدەی ناڕێکییەکان بوون کە وەکو مۆتەکەیەک لە سەردەمی منداڵییەوە تووشی بوون.
 
د. کارین دەشڵێت، نەک تەنیا نەخۆشیی دەروونی بەڵکو ئازاری درێژخایەنیش دوای 50 ساڵی دەکرێت تووشی ئەو منداڵانە ببێت کە ژیانێکی ناسەقامگیر و ناخۆشی دەروونییان هەبووە لە منداڵیدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە