پۆدکاستی کلینیکاست؛ سۆشیاڵ میدیاکان چێژیان تێدایە کە کورتخایەن و ئالوودەکەرن

01-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دانیاڵ سەعدی - د. هونەر رێبوار
د. دانیاڵ سەعدی - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە پۆدکاستی کلینیکاست رایگەیاند، دڵخۆشی هەمیشە درێژخایەنە و چێژ کورتخایەنە، بەڵام چێژ دەشێت ببێتە هۆی ئالوودەبوون، خۆراکە خێراکان یان سۆشیاڵ میدیاکان بەشێکی زۆریان کار لەسەر چێژ دەکەن کە دڵخۆشی کەم دەکەنەوە.
 
د. دانیاڵ سەعدی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان میوانی پۆدکاستی کلینیکاستە کە د. هونەر رێبوار پێشکێشکی دەکات و گوتی، ''ئێستا مرۆڤەکان حەزیان لە چێژی کاتییە و پێیان وایە دڵخۆشی لەوەیە، بەڵام هەڵەیە. هەروەها ئەوەشی گوت، ''تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوو کێشەی سەرەکییان تێدایە، یەکەم؛ ئالوودەبوون، دووەم؛ چاولێکەری.
 
ئەو پسۆڕە باسی چیرۆکی منداڵێک دەکات کە ''بەهۆی بینینی ڤیدیۆیەکی سۆشیاڵ میدیاکانەوە، تووشی حاڵەتی نینۆکخواردن و دڵەڕاوکێ و میزبەخۆداکردن بووە'' ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دایباب کە پەروەردەی دروستی منداڵ ناکەن و یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە خراپی پەروەردەی دەکەن.
 
لەبارەی دڵخۆشییەوە د. دانیاڵ دەڵێت: تاوەکو پەیوەندییەکان بەهێزتر بن، مرۆڤ زیاتر دڵخۆش دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.