تەندروستیی هەولێر: 306 پزیشکی نوێی خولاو لە ناوەندە تەندروستییەکان دەستبەکاربوون

01-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، 306 پزیشکی تازەدامەزراو دەستبەکاربوون، ئەمەش دوای تەواوبوونیان لە خولێکی راهێنانی پیشەیی پزیشکی.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-10-2025 دکتۆر شکۆ شێرکۆ، نوێنەری پزیشکانی خولاوی تازەدامەزراو لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، تەنیا لە هەولێر ژمارەیان 306 کەسە و لە سلێمانی بە گەرمیانیشەوە نزیکەی 300 پزیشک پێکدەهێنن.
 
دکتۆر شکۆ شێرکۆ دەڵێت: ئەمڕۆ لە فریاکەوتنەکان، قاوشەکانی نەشتەرگەری و قاوشەکانی بەشی هەناوی دەستمان بە دەوام کردووە.
 
گوتیشی، پزیشکانی تازەدامەزراو لە دهۆک، کۆیە و زاخۆ لە 15ـی مانگی رابردووەوە دەوامیان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی رێکارە ئیدارییەکانەوە دواکەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە