نهێنییە تەندروستییەکانی هەنار؛ زەیتی دەنکەکەی دژەخۆرێکی سرووشتییە

01-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دەنکی هەنار.
دەنکی هەنار.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کیمیای خۆراک رایدەگەیێنێت، ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە، دەتوانن بەیانیان کەوچكێک زەیتی ناوکی هەنار بخۆنەوە، هەروەها ئەو زەیتە دژەخۆرێکی سرووشتییە.
 
لە بووڵتەنی تەندروستیدا باسی سوودەکانی شەربەتی هەنار و سرکەی هەنار دەکرێت و ئەمڕۆ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەیە؛ پسپۆڕێکی کیمیای خۆراک دەڵێت: شەربەتی هەنار وزەیەکی زۆری تێدایە و چەوریی ئۆمێگا پێنج تەنیا لە هەناردا هەیە.
 
فەرهەنگ حەمید، پسپۆڕي کیمیای خۆراک دەڵێت: هەنار میوەیەکی چالاکە دژی شێرپەنجە، هەروەها باسی توێکڵی هەناریش دەکات و دەڵێ، ''توێکڵی دەرەوەی هەنار وشک بکرێتەوە و وەکو چا بخورێتەوە زۆر باشە و  توێکڵی دەرەوەی هەنار مادەی کانزایی زۆری تێدایە.
 
دکتۆر لونا خالید، پێشکێشکاری بووڵتەنەکە خانمێکی بەساڵاچوو دەدوێنێت و پرسیاری خواردنی هەناری لێدەکات، ئەویش دەڵێت، ''شەربەتی هەنار دەخۆین، چونکە گوتویانە، بۆ پەستانی خوێن باشە''.
 
ناوکی هەنار دژەخۆرێکی سرووشتییە
 
لەنێو فێستیڤاڵەکە بەشێوەی زەیت لەنێو کەمۆڵەیەکی شووشەیی زەیتی ناوکی هەنار دەفرۆشرێت و فەرهەنگ حەمید لەبارەیەوە قسە دەکات و دەڵێت: ناوکی هەنار دەوڵەمەندە بە چەوریی سوودبەخشەکان و پێست دەدرەوشێنێتەوە، هەروەها ئەگەریش بدرێت لە پێست، ئەوا وەکو دژەخۆر کار دەکات و کاریگەریی تیشکی زیانەخشی خۆر کەم دەکاتەوە.
 
نهێنییەکانی توێکڵی ناوەوەی هەنار بزانە
 
ئەو پسپۆڕەی کیمیای خۆراک ئاشکرای دەکات،  توێکڵی ناوەوەی هەنار بڕێکی زۆر ریشاڵی تێدایە و ترشێتیی گەدە هاوسەنگ دەکات، هەر بۆیە ئەوانەی کێشەکانی گەدەیان هەیە باشترە هەنار بەو توێکڵە سپییەی نێویەوە بخۆن.
 
فەرهەنگ حەمید گوتی، ''ئەوانەی شەکرەیان هەیە هەنار بە توێکڵەکەیەوە بخۆن''.
 
باخدارێکی هەنار بەشدار دەبێت لەنێو بووڵتەنەکە و دەڵێت ''تاوەکو نەگاتە 15ـی 11 هەنار لێناکەمەوە، چونکە هەنار تاوەکو درەنگتر لێبکرێتەوە زیاتر پێدەگات و ئاودارتر دەبێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیتامین D.

زانکۆی پێن ستەیت: ڤیتامین D کاریگەریی لەسەر باڵای منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێت

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئاستی نزمی ڤیتامین D لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کورتیی باڵای کۆرپەلەوە بەرز دەکاتەوە.