سەنتەری نەخۆشییە دەگمەنەکان لە هەرێمی کوردستان: نەخۆشییەکانی غودە زیاد بوون

01-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی سەنتەری نەخۆشییە دەگمەنەکان لە هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەکات، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، نەخۆشییەکانی رژێنی پەریزادە (غودە) لە زیادبووندان بەتایبەت لە منداڵاندا، هۆکارەکەش باس دەکات.
 
د. لانە ئەحمەد، پسپۆڕی وردی کوێرەڕژێنەکانی منداڵان و سەرۆکی سەنتەری نەخۆشییە دەگمەنەکان لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی زیادبوونی پشکنینەکانی منداڵان و هۆشیاربوونی دایک و باوکان، رێژەی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی غودە لە منداڵاندا زیادبووە.
 
د. لانە ئەحمەد دەڵێت: رۆژانە کەمترین نەخۆشی غودە لەنێو منداڵاندا هەبن، چوار بۆ پێنج حاڵەتە و لە هەموو تەمەنێکدا تووشبوو هەیە.
 
لەبارەنی نیشانەکانەوە گوتی، (گریانی زۆر، قەبزی، دواکەوتنی فێربوون، لاوازیی نمرەکانی قوتابخانە و ئاوسانی غودە) نیشانە سەرەکییەکانی نەخۆشیی غودەن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە