رووداو - تەندروستی
ڤلۆگەرێکی پۆڵەندی دوای پەخشێکی راستەوخۆی 9 رۆژەی بێ وەستان، زیاتر لە 50 ملیۆن پاوەندی بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە کۆکردەوە.
بلۆگەرە کە بە نازناوی "Łatwogang" ناسراوە تەمەنی 23 سالە، لە ستۆدیۆیەکەوە لە وارشۆی پایتەخت بۆ ماوەی 9 رۆژ بە بەردەوامی گوێی لە گۆرانییەکی خێرخوازی گرت کە تایبەت بوو بە منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە، لە ماوەی پەخشەکەدا چەندین کەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی و پۆڵەندی وەک گۆرانیبێژ کریس مارتن، یاریزانی تۆپی پێی یانەی بارسێلۆنا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و پاڵەوانی تێنسی سەرزەوی ئیگا شڤیۆنتیک بەشدارییان کرد.
گۆرانییەکە، بە ناوی "من هێشتا لێرەم" (I’m still here)، لەلایەن راپەری پۆڵەندی Bedoes 2115 و مایا میکانی تەمەن 11 ساڵەوە تۆمارکراوە و بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە نووسراوە.
سەرەڕای ئەوەی ئامانجی سەرەتایی کەمپینەکە تەنیا 102,000 پاوەند بوو، بەڵام کۆی پارەی کۆکراوە گەیشتە 52.5 ملیۆن پاوەند (، و زیاتر لە 1.5 ملیۆن کەس سەیری کۆتایی پەخشەکەیان کرد.
پارەکە دەدرێتە دامەزراوەی "جەنگاوەرانی شێرپەنجە" (Cancer Fighters) کە پاڵپشتیی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە و خێزانەکانیان دەکات، رێکخەرانی کەمپینەکە رایانگەیاند، " شێرپەنجە یەکسان نییە بە مردن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ