تەندروستیی عێراق بۆ رووداو: دەرچووانی پزیشکیی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێن

02-06-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە دەرچووانی ساڵی 2023-2024ی بەشی پزیشکیی گشتی دەکات، "ئەوانەی خواستی دامەزراندنیان هەیە لەسەر میلاکی وەزارەت، فۆرمی ئەلیکترۆنیی تایبەت پڕ بکەنەوە."
وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاندووە، "جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ دوای پەسندکردنی خشتەکانی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی دەبێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی حوزەیرانی 2025 سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارەکە دەرچووانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و دامەزراندنەکە بە یەک پاکێج دەکرێت."
 
هەر ئەمڕۆ د. ئامانج وەفایی، گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان بە رووداوی گوت، "وەزارەتی تەندروستی ناوی ئەو دەرچووانەی لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو ناردووەتە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکیی گشتی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵی."
 
دەرچووانی بەشی پزیشکیی گشتی لە عێراق بۆ ساڵانی 2023 - 2024 ژمارەیان نزیکەی 4000 هەزار کەسە.
 
حەوت زانکۆ بەشی پزیشکیی گشتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە و ساڵی رابردوو، 778 کەس لێیان دەرچوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.