رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی مێشک و دەمار و توێژەر لە بواری ژیریی دەستکرد رایدەگەیێنێت، ژیریی دەستکرد لە بواری پزیشکی بۆ پزیشکان سوودی هەیە، بەڵام بۆ خەڵکی گشتی نا، چونکە دەشێت خەڵكی ئاسایی تووشی هەڵەتێگەیشتن لە دۆخی تەندروستییان بکات.
لە پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە د. هونەر ئەحمەد، پسپۆڕی مێشک و دەمار و توێژەر لە بواری ژیریی دەستکرد میوانی پۆدکاستەکەیە و ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئێستا ژیریی دەستکرد ناتوانێت شوێنی پزیشک بگرێتەوە، چونکە زۆرێک لە نیشانەی نەخۆش هەن کە پێویستە رەچاو بکرێت، لەکاتێکدا بە ژیریی دەستکرد تەنیا بە رووکەشی بڕیار لەسەر نەخۆشییەکان دەدرێت.
د. هونەر ئەحمەد دەڵێت: چیدیکە متمانە بە وێنە و ڤیدیۆ مەکەن، چونکە لەمەودوا ساختەکردنی وێنە و ڤیدیۆ ئاسان دەکرێت و باشترە بۆ دڵنیابوونەوە، بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوە بنەڕەتییەکە.
د. هونەر ئەحمەد هەڵەتێگەیشتنێک لەبارەی مێشکەوە باس دەکات کە دەڵێت، ''مرۆڤ 10٪ـی مێشکی بەکاردەهێنێت'' بەڵام ئەو گوتی، ''مرۆڤ زۆربەی مێشکی بەکاردەهێنێت، مرۆڤ توانای ئەوەی هەیە شتی نوێتریش فێر بێت و توانای هەیە، بەڵام لە یەککاتدا هەموو مێشک کاردەکات نەک تەنیا 10٪ـی مێشك بەکاربێت''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ