رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی پارێزگای کەرکووکی گرتەوە، 109 کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران. گوتەبێژی تەندروستی دەڵێت، گیانلەدەستدان نەبووە.
سامان یابە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کەرکووک ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تەممووزی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لە دوو رۆژی رابردوودا، 109 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کرد و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا."
گوتەبێژەکەی تەندروستیی کەرکووک ئاماری دیارترین نەخۆشخانەکانی بەم شێوەیە بۆ رووداو خستەڕوو:
- نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی: 15 کەس
- نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکووک: 23 کەس
- نەخۆشخانەی منداڵان: 28 کەس
- نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان: 2 کەس
- نەخۆشخانەی گشتیی داقووق: 14 کەس
- حەویجە: 19 کەس
- دووبز: 8 کەس
سامان یابە گوتی، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و هیچ گیانلەدەستدانێکیش تۆمار نەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ