توێژینەوەیەک: گوێگرتن لە میوزیک زووبیرهاتنەوەی زانیارییەکان خێراتر دەکات

02-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی فراوانی نێوان زانکۆی رایس و زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، گوێگرتن لە میوزیک دەکرێت وەکو بیرخەرەوەیەکی زانیارییەکان کار بکات، بۆ ئەوەی زوو زانیارییەکان بێنەوە یاد، هەروەها ئەگەری لەبیرچوونەوەش کەم دەکاتەوە.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەو بەشداربووانەی بە میوزیکەوە سەیری وێنەکانی رابردووی خۆیان کردووە باشتر رووداوەکانی نێو وێنەکانیان بیرکەوتووەتەوە بەراورد بەو بەشداربووانەی کە بە بێدەنگی سەیری وێنەکانیان کردووە.
 
کالیلا کلارک، پسپۆڕێکی زانکۆی رایسە و دەڵێت: ئەو کەسانەی یادگارییان لەگەڵ میوزیکەکاندا هەبووە،  یادگەیان باشتر بووە و زووتر رووداوەکانی نێو وێنەکانیان بیرکەوتووەتەوە.
 
بەپێی پسپۆڕان، میوزیک توانای وروژاندنی سۆزداریی هەیە و رێگەیەکی کاریگەرە بۆ زوو بیرخستنەوەی زانیارییەکان، بەتایبەت لەوانەی لەبیرچوونەوەیان هەیە.

پارچە میوزیکێک کە لە یەکێک لە بەرنامەکانی دکتۆر ئاراسدا پێشکێش کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە