رووداو - تەندروستی
سیناتۆرێکی ئەمریکی داوا دەکات، رۆبەرت ئێف کێنێدی، وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا دەستلەکاربکێشێتەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەم بڕیارانەی دوایی ئەو وەزیرە بوو دژی هەندێک پرسی تەندروستیی گشتی.
بێرنی ساندەرز، سیناتۆرە 83 ساڵەکەی ئەمریکا دەڵێت: کێنێدی لە ئێستا و داهاتوودا تەندروستیی گەلی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا بەڕێوەبەری ناوەندی CDCـی لەکار دوورخستەوە، هۆکارەکەش لەسەر پرسی ڤاکسین بوو.
بەرپرسانی CDC ئاشکرای دەکەن، ڤاکسینەکان وەکو ڤاکسین ئیفلیجیی منداڵ و کۆڤید 19 سەتان و ملیۆنان کەسیان لە جیهاندا پاراستووە، بەڵام هەوڵەکانی کێنێدی دژی ئەوانەی بانگەشەی کوتان دەکەن بەردەوامە و ئەمەش ناڕەزایی زۆری لای بەرپرسانی تەندروستیی گشتیی ئەمریکا و تەنانەت وڵاتانی دیکەش دروست کردووە.
کوتان، منداڵان لەم نەخۆشییانە دەپارێزێت؛
- سوورێژە
- ئیفلیجیی مێشک
- دڕکە و مێکوتە
- گزاز
- هەوکردنی تووندی پەردەی مێشک
- ئەنفلەوەنزا
- ڤایرۆسی پاپیلۆما [شێرپەنجە]
- هەوکردنەکانی جگەر
- کۆکە رەشە
- ملەخڕێ
- ئاوڵە
- هەوکردنی تووندی سییەکان [نیومۆکۆکاڵ]
- ڤایرۆسی شینگڵ
- سیل
- کۆلێرا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ