توێژینەوەیەکی هاوبەش: زەیتی گوێزی هیندی خانە شێرپەنجەییەکان لاواز دەکات

02-09-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گوێزی هیندییە ئینجا تازەترین توێژینەوە لەبارەیەوە دەڵێ، پێکهاتەیەکی نێو زەیتی گوێزی هیندی، خانە شێرپەنجەییەکان لەنێو دەبات.
 
توێژینەوەیەکە لەلایەن تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەرانی وڵاتانی هیندستان، نەیجیریا، میسر، بەریتانیا و ئەڵمانیاوە ئەنجامدراوە، ئاشکرای دەکات کە پێکهاتە بایۆئەکتیڤەکانی نێو زەیتی گوێزی هیندیی خاو توانای لاوازکردنی خانە شێرپەنجەییەکانیان هەیە. 
 
بەپێی توێژینەوەکە، زەیتی گوێزی هیندیی خاو و پێکهاتە سەرەکییەکەی کە بە "ترشی لۆریک" ناسراوە، بە شێوەیەکی هەڵبژاردەیی هێرش دەکاتە سەر خانە شێرپەنجەییەکان و هانیان دەدات بۆ لەناوچوون، بەبێ ئەوەی زیانێکی زۆر بە خانە تەندروستەکان بگەیەنێت.
 
دکتۆر ئیمان عوسمان، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت: زەیتی گوێزی هیندیی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چەندین جۆری شێرپەنجە هەبووە، لەوانە شێرپەنجەی سییەکان، مەمک، ، دەم، کۆڵۆن و جگەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە