کلینیکاست: هەر منداڵێک لە 6 مانگی (گروگاڵ، دەنگدەرکردن و سەرنجدان)ـی نەبوو، کێشەی هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
هەردوو میوانەکە لەگەڵ دکتۆر هونەر رێبوار.
هەردوو میوانەکە لەگەڵ دکتۆر هونەر رێبوار.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە پۆدکاستی ئەم هەفتەیەدا هۆکارەکانی نابیستی ئاشکرا کران و دوو پسپۆڕ میوانن، یەکێکیان دەڵێت، ''هەر منداڵێک گەیشتە شەش مانگ و گروگاڵ، دەنگدەرکردن و سەرنجدانی نەبوو، ئەوا کێشەی هەیە و دەشێت نابیست بێت''.
 
د. سازان رەزا موعین، پسپۆڕی زمانی ئاماژە و پەروەردەی تایبەت میوانێکی پۆدکاستەکەیە و دەڵێ، لەدوی تەمەنی دوو مانگییەوە منداڵ گوێی دەکرێتەوە و پێویستە لەو کاتەدا دایباب هەستی پێبکەن کە بیستنی چۆنە و هەستی وەڵامدانەوەی بۆیان هەیە یاخود نا!
 
د. محەممەد سەردار، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ دەڵێت: مۆبایل دەکرێت زیان بە هەستی بیستن بگەیێنێت بە دەنگە بەرزەکەی و نابێت رۆژانە لە کاژێرێک زیاتر بەکاربهێندرێت.
 
ئەوانەی ئەگەری کەمبوونەوەی ئاستی بیستنیان هەیە بریتین لە؛
 
- تووشبووانی زەردووی لە دوای منداڵی.
- ئەو منداڵانەی دایکیان لەماوەی دووگیانیدا هەندێک دەرمانیان وەرگرتووە.
- ئەو منداڵانەی دایکیان لەماوەی دووگیانیدا تووشی نەخۆشیی بەکتریایی و ڤایرۆسی بووە.
- ئەوانەی لە ماڵباتەکانیان نابیست هەیە.
 
بەگوتەی د. محەممەد سەردار، کەمترین کات بمێنێتەوە لەو شوێنانەی کە دەنگی بەرزیان لێیە، بەتایبەت لەنێو ئاهەنگ و بۆنەکاندا کە کەسێک لەنزیک دەنگبەرزکەرەوەیەکەوە دادەنیشێت. (دەشێت ببێتە هۆی زرینگانەوەی هەمیشەیی گوێ).
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە