پزیشكێکی خۆراک: زۆرجار لاوازیی جەستە، دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی درێژخایەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر محەممەد ئەحمەد جاف لەگەڵ دکتۆر لونا خالید چاوپێکەوتن دەکات.
دکتۆر محەممەد ئەحمەد جاف لەگەڵ دکتۆر لونا خالید چاوپێکەوتن دەکات.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک رایدەگەیێنێت، پزیشکان هەرگیز رێنوێنیی جەستەی لاواز ناکەن، بەڵکو داوای جەستەی رێک دەکەن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025 دکتۆر محەممەد ئەحمەد جاف، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایەگەیاند، کچان نابێت باوەڕ بە رێکلامەکانی خۆلاوازکردنی لەڕادەبەدەر بکەن و زۆرجار لاوازبوونی زۆر، دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی درێژخایەن.
 
دکتۆر محەممەد ئەحمەد جاف دەڵێت: کچە لاوازە مۆدێلەکان چەندین کێشەی تەندروستییان هەیە و نابێت کچان چاو لەو کچانە بکەن کە جەستەیەکی لاوازی فاشیۆنیان هەیە.
 
دکتۆر محەممەد جاف گوتی، خانمان ترێندە تەندروستییەکانی سۆشیاڵ میدیا بەبێ راوێژی پزیشک دووبارە نەکەنەوە و پەیڕەوکردنی هەر رێژیمێکی خۆراکی، پێویستە وەرزشی لەگەڵدا بێت و لەژێر راوێژی پزیشکی پسپۆڕدا بێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە