پسپۆڕێک: پیاوانیش تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، بەڵام درەنگ پێی دەزانن

02-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
شەهیان تەحسین - د. نەرمین تەها.
شەهیان تەحسین - د. نەرمین تەها.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راوێژکارێکی نەشتەرگەریی گشتی و مەمک لە یەکەم رۆژی دەستپێکی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک رایگەیاند، پیاوانیش تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، بەڵام درەنگ پێی دەزانن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پیاوان پێیان وانییە تووشی شێرپەنجەکە بن.
 
د. نەرمین تەها، پسپۆڕی راوێژکاریی نەشتەرگەریی گشتی و مەمک لە بووڵتەنی کاژێر 17:00ـی رۆژی چوارشەممە کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا کەمتر لە 1٪ـە و کەمتر مەترسیدارە، بەڵام لە زوو دەستنیشان نەکرێت، مەترسیی جیدی دروستدەکات.
 
د. نەرمین تەها دەڵێت: هەر خانمێک گەیشتە تەمەنی پێگەیشتن، پێویستە دوای سووڕی مانگانەی خودپشکنینی مەمک بکات، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ مەمکەکانی بکات لە ئەگەری بوونی هەر نیشانەیەکی گوماناوی.
 
پاشانیش باسی ئەوەی کرد کە بە پشکنینی مامۆگرافی دەکرێت پێشوەختە دەستنیشانی شێرپەنجەی مەمک بکرێت، ئەمەش دوای تەمەنی 40 ساڵی بۆ ئەوانەی هیچ نەخۆشییەکی شێرپەنجەیان نییە و ئەوانەشی نەخۆشییەکە لە ماڵباتەکەیاندا هەیە، ئەوا دوای 30 ساڵی ئەو پشکنینە بکەن.
 
خزمەکان چەند نزیکتر بن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکە زیاترە، د. نەرمین روونی دەکاتەوە، پیاوانیش ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک هەیە و هەمان کرداری خودپشکنینی خانمان گونجاوە بۆ پیاوان.
 
نیشانەکان و رێگەکانی پێشگیری لە شێرپەنجەی مەمک بزانە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.