لە سۆران خانمێک بەهۆی دووگیانبوونی دەرەوەی منداڵدان ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە

02-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری دووگیانبوون لە دەرەوەی منداڵدان ژیانی خانمێک دەخاتە مەترسییەوە، ''ئەندامەکانی زاوزێ و هەناوی بەیەکەوە نووسابوون''.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 2-12-2025 د. ناز محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون کە سەرپەرشتیی نەخۆشەکەی کردووە بە رووداوی راگەیاند، ئەو خانمەی وایلێهاتبوو تەمەنی 37 ساڵ بوو و دوو منداڵی بە نەشتەرگەری لەدایکبووبوو، تەمەنەکەی و رابردووی لەگەڵ نەشتەرگەریی منداڵبوون وایکردبوو کە لەدەرەوەی منداڵدان دووگیانییەکەی دروستببێت و تووشی بەیەکەوە نووسانی ئەندامەکانی جەستەی ببێت.
 
د. ناز محەممەد دەڵێت: چەند هۆکارێک هەن کە ئەگەری تووشبوون بە دووگیانبوون لە دەرەوەی ملی منداڵدان زیاتر دەکەن وەکو (هەوکردن، زۆریی تەمەن، دەرمانی منداڵبوون و جگەرەکێشان یاخود بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە).
 
بەگوتەی د. ناز، ئەو خانمە 37 ساڵە ئازاری هەبووە و بەهۆیەوە چووەتە نەخۆشخانە، لەوێش دوات پشکنین دەرکەوتووە، دووگیانبوونی دەرەوەی منداڵدانی هەیە، ''زۆرجاریش ئەو جۆرە دووگیانبوونە بە لەبارچوون کۆتایی دێت''. پاشان بڕیاری نەشتەرگەرییان بۆ داوە و دوو کاژێری خایاندووە.
 
کارگێڕیی نەخۆشخانەکە رایگەیاند، 30ـی 11 نەشتەرگەرییەکە کراوە و ئەو خانمە تەندروستە، ئێستا رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.