رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ پزیشکانی ناڕازی گردبوونەوەیەکی فراوانیان کرد، نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو و ناڕازی رایدەگەیێنێت: رۆژ بە رۆژ سیستمی تەندروستی بەرەو لێژی بووە و کاتێک پزیشکان بیر لەداهاتوویان دەکەنەوە، پەنا بۆ چوونە دەرەوەی وڵات دەبەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 3-6-2025 دکتۆر شکۆ شێرکۆ، نوێنەرێکی دەرچووانی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو لەنێو بووڵتەنی کاژێر 14:00دا گوتی، داواکارین دابمەزرێین چونکە هەر ئەوەیە چارەسەری کێشەکانی ئێمە و پزیشکانی دیکەی دامەزراویش دەکات کە ناونیشانی زانستییان بەرز نەکراوەتەوە.
دکتۆر شکۆ شێرکۆ هۆکاری دانەمەزراندنیان روون دەکاتەوە بۆ دوو هۆکار، یەکەم؛ لایەنی پەیوەندیدار گوتویەتی کە دامەزراندنیان وەستاوە بەهۆی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران، چونکە بەغدا رەزامەندیی نەداوە لەسەر دامەزراندنیان. هۆکاری دووەم کە خۆیان لێکدانەوەیان بۆ کردووە، ئەوەیە وەزیری تەندروستی پێشنیازی ئەوەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، ئەو پزیشکانە لە کەرتی تایبەت دەوام بکەن و ئیدی دانەمەزرێن.
دکتۆر شکۆ شێرکۆ دەڵێت: ''ئێستا لە نەخۆشخانە تایبەتییەکان بە پارەیەکی کەم پزیشکان دادەمەزرێنن، بە بیانووی نەبوونی ئەزموون''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ