رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی غودە و گرێیەکانی مل رایدەگەیێنێت، شێرپەنجەی غودەی جۆری پاپیلەری شێرپەنجەیەی غودەیە کە باوترین جۆرە، 80٪ـی شێرپەنجەکانی غودە پێکدەهێنێت و لەنێو خانماندا بڵاوە.
د. هەردی محەممەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی غودە و گرێیەکانی مل بە رووداوی راگەیاند، بەزۆری لەنێوان تەمەنی 30 بۆ 40 ساڵی زۆرە و زیاتر لە خانمان بەربڵاوە.
بەپێی ئەو پسپۆڕە، هۆکارەکان بریتین لە؛
1- بەرکەوتنی زۆر بە تیشک.
2- بوونی نەخۆشییەکە لە خێزانەکەدا.
3- کەمیی ئایۆدین.
4- رەگەز؛ لە خانمان زۆرە.
5- بوونی گرێ لەغودە.
لەبارەی چارەسەریشەوە گوتی، ''باشترین چارەسەر یان تاکە چارەسەر نەشتەرگەرییە ئەویش بە لابردنی تەواوی غودەی دەرەقی و هەندێکجار پاکردنەوەی لیمفە گرێیەکانی دەوروپشتی غودەکە و مل ''. هەروەها چارەسەری وەرگرتنی تیشکیی ئایۆدین دوای نەشتەرگەری، کە بەپێی قۆناخی شێرپەنجەکە دیاری ئەکرێت.
لەکۆتاییدا باسی پێشگیریکردن دەکات و دەڵێت: پێویستە ئەوانەی لەنێو ماڵابەتەکەیان نەخۆشییەکە هەیە، پشکنینی پێشوەختە بکەن و خۆراکی دەوڵەمەند بە ئایۆدین بخۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ