رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوسترالیا دەریدەخات، خواردنەوە گازییە دایتەکان رێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و نابێت بەزۆری بخورێنەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی مۆناش و زانکۆی ریجێنت لە ئوسترالیا لەسەر 36 هەزار کەس لەماوەی 14 ساڵدا کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رۆژانە بتڵێک خواردنەوەی گازیی دایت دەخۆنەوە 38٪ ئەگەری تووشبوون بە شەکرەیان زۆرە.
پڕۆفیسۆر باربارا دی کۆرتن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: شیرینکەرە دەستکردەکان تەندروست نین کە وەکو جێگرەوەیەک بۆ شەکری سپی بەکاردێن.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، زیاتر لە نیو ملیۆن تووشبووی شەکرەی جۆری دوو هەن، باشترین رێگەی پێشگیریکردنیش لێ، پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروستە.
بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن؛
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە.
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش.
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون.
ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت: کەسێکی ئاسایی رۆژانە لە 24 کاژێردا نابێت لە 4 کڵۆ زیاتر شەکر بخوات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ