رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی دەروونزانیی کۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت، ماڵباتی کورد قەرەباڵخە و زۆرجار پڕۆسەی شیردان بە منداڵ شەرمی تێدایە یاخود ژینگەی ماڵ لەبار نییە بۆ ئەوەی، بۆیە پێشنیاز دەکات، بایەخ بە رەخساندنی شوێن و کاتی تایبەت بە شیرپێدان بۆ دایکەکە بدرێت.
لەنێو هەفتەی شیرپێدانی سرووشتین، رووماڵی هەفتەکە بەردەوامە و ئەمڕۆ یەکشەممە 3-8-2025 د. جوان ئیسماعیل، پسپۆڕی دەروونزانیی کۆمەڵایەتی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، شیردان پڕۆسەیەکی پەیوەندیدارە بە خێزان و بەتایبەتیش هاوژینی خانمەکە، بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ژینگەیەکەی لەباری شیردان بۆ خانمەکە بڕەخسێت.
لەبارەی پیاوانەوە گوتی، ''پێویستە پاڵپشتیی دەروونی و کۆمەڵایەتیی هاوژینەکەیان بکەن، بۆ ئەوەی دەروونیان ئاسوودە بێت، لەپێناو ئەوەی شیرەکەشیان زۆر بێت و باش بێت''.
د. پشدەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت: دایک دەبێ لەڕووی دەروونییەوە خۆی ئاسوودە بکات، چونکە خەمۆکی و دوودڵی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شیری دایک. {درێژەی هەواڵەکە بزانە}
سوودەکانی شیری دایک بە هەفتەیەک تەواو نابن، بەڵام لە دێسکی تەندروستیی رووداو هەوڵدەدەین نوێترین زانیارییەکان لەسەر شیری دایک رابگەیێنین و هەفتەیەک رووماڵمان بۆ ئەو بابەتە داناوە بە ناوی ''شیری دایک، ڤاکسینێک لە بەهەشتەوە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ